چێوەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەكانی دەستپێدەكاتەوە
  2022-08-11       430       

چێوەی هەماهەنگی ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانەكانیان لە پێناو خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەكەنەوە.

ئاوێنە:  ڕاگەیەندراوێكی لیژنەی ڕێکخستنی پشتیوانیکردن لە پارێزگاریکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، كە تیایدا هاتووە، “لەپێناو خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی خزمەتگوزاریی نیشتمانی بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی قەیرانەكانی، كارەبا و بارگرانیی ژیانی هاوڵاتییان ببێتەوە داوا لە هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دەکەین بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی گەل دەوڵەت دەپارێزێت بکەن کە لە لای دیوارەکانی ناوچەی سەوز دەبێت.”

باسی لەوەشكردووە، لیژنەی ڕێکخەر کە هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ڕاسپێردراو بە پاراستنی خۆپێشاندانەکان دەبێت و خۆپیشاندانێكی هێمنانە و شارستانییش ئەنجام دەدەن.

لیژنەكە ڕوونیشیكردووەتەوە، “خۆپیشاندانەكە ڕۆژی هەینی كاتژمێر 5:00-ی پاشنیوەڕۆ لەلای دیوارەكانی ناوچەی سەوز ئەنجام دەدرێت.”

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×