بڕیاره كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌درو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌جیا خۆپیشاندان له‌شاری به‌غدا ئه‌نجامبده‌ن‌و وه‌زیری به‌رگری عێراق-یش داوا له‌سوپا ده‌كات خۆيان له‌ناكۆكییه سیاسییه‌كان به‌دوربگرن.
ئاوێنه: جومعه عیناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان‌و جێگرانی سه‌رۆك ئه‌ركان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی كۆبوه‌وه‌و داوایلێكردن خۆیان له‌ناكۆكییه سیاسییه‌كان به‌دوربگرن، چونكه عێراق به‌دۆخێكی چه‌قبه‌ستووی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت.
راشیگه‌یاند، "ئه‌ركی پیرۆزی ئێمه، به‌رگریكردنه له‌گه‌ل‌و نیشتمان، پێویسته سوپا له‌سنوری دیاریكراوی خۆیدا خزمه‌ت بكات، ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریستان له‌ئه‌ركدایه، پێویسته روبه‌ڕوی تیرۆر ببێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌رانن، ده‌بێت پارێزگاریان لێبكات."
وه‌زیری به‌رگری عێراق جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، "پێویسته به‌هه‌ستیارییه‌وه كاربكه‌ن، چونكه دوژمن به‌دوای هه‌لومه‌رجدا ده‌گه‌ڕێت".
جومعه عیناد دوپاتیكرده‌وه، "به‌دوای ئاووبدا نه‌چن، به‌زیره‌كی‌و بێلایه‌نی هه‌نگاو بنێن، هه‌موتان رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن".
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌كاتێكدایه كه ڕه‌وتی سه‌درو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایان له‌لایه‌نگرانیان كردووه كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی له‌شاری به‌غدا خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئه‌نجامبده‌ن.