ئیسرائیل و تورکیا ئاساییبوونەوەی تەواوەتی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان ڕایگەیاند و باڵیۆز و کۆنسوڵەکانی هەردولا دەگەڕێنەوە.
ئاوێنه: مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێت، باڵیۆز و کۆنسوڵی نوێ دیاری دەکەن و بڕیاریانداوە باڵیۆزێکی نوێ بۆ تەلئەڤیڤ دابنێن. ناوی کەسەکانیش رادەگەیێندرێن.
وتیشی، "بەردەوام دەبین لە داکۆکی لە مافەکانی فەلەستین."