نوعمان کورتولموش جارێکی دیکە بوویەوە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
  2025-06-04       216       

لە گەڕی سێیەمی دەنگدانی لیژنەی گشتیی پەرلەمانی تورکیادا، بە دەنگی ٣٢٩ پەرلەمانتار، جارێکی دیکە نوعمان کورتولموش بوویەوە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا.

ئاوێنە: بە بەشداریی ٥٢٩ پەرلەمانتار لە گەڕی سێیەمی دەنگدانی لیژنەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا جارێکی دیکە نوعمان کورتولموش پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ئەستەنبوڵ بوویەوە بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا.

هەریەک لە نوعمان کورتولموش، پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ئەستەنبوڵ ٣٢٩ دەنگ، ئوگور بایراکتوتان، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئارتڤین ١١٨ دەنگ، عوسمان جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئامەد ١٨ دەنگ، مستەفا جیهان پەرلەمانتاری ئیی پارتی لە ئەستەنبوڵ ٢٦ دەنگ، محەمەد کارامان پەرلەمانتاری پارتی یەنی یۆل لە سامسون ٢٦ دەنگیان بەدەستهێنا، هەروەها دەنگێک بێ دیارییکردنی هیچ کاندێک درا و ١١ دەنگیش پووچەڵ کرایەوە.

بەمشێوەیەش نوعمان کورتولموش، جارێکی دیکە بوویەوە بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا.

کورتولموش دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی پەرلەمان وتی: بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو ئەوەیە کە سەدەی دووەمی کۆمارەکەمان بە دەستوورێکی بنەڕەتی مەدەنی و دیموکراسی و هەمەلایەنە سەربخەین، پێکەوە بیر لە پرسی تورکیایەکی بێ تیرۆر دەکەینەوە، کە لەم ماوەیەدا وەک دەرفەتێکی مێژوویی هاتووەتە پیش و بەپەلەترین بابەتەی تورکیایە، دەبێت هەموومان بیری لێبکەینەوە و چارەسەری بکەین

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×