سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانێکی سەرۆکایەتی واژۆ کرد کە گەشتکردن بۆ ئەمریکا لەسەر خەڵکی 12 وڵات قەدەخە دەکات، لەوانە ئێرانو ئەفغانستان.
ئاوێنە: ترەمپ رایگەیاند کە ئەو هەنگاوە پێویست بووە بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان، لەبەرئوەی ئەو وڵاتانە پشتیوانی لە"تیرۆر" دەکەن".
راشیگەیاند "خەڵکی 12 وڵاتە ناتوانن ڤیزای ئەمریکا وەربگرن کە بریتین لە: ئێران، ئەفغانستان، یەمەن، لیبیا، سودان، سۆماڵ، میانمار، چاد، کۆنگۆ، گینیای ئیستوایی، ئێریتیریاو هایتی"
هەروەها ترمپ راشیگەیاند گەشت بۆ ئەمەریکا لە ٧ وڵاتی دیکەش سنوردار دەکرێت کە بریتین لە "برۆندای، کوبا، لاوس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستان و ڤەنزوێلا".