ئەردۆغان: رێگە نادەین هیچ بەربەستێك بۆ پرۆسەی چارەسەری دروست بكرێت
  2025-06-06       251       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، پرۆسەی چارەسەری بەسەركەوتویی بە ئەنجام دەگەیەنن و رێگە نادەن هیچ بەربەستێكی بۆ دروست بکرێت. دەشڵێت: ''تاوەکو سەد ساڵەی تورکیا نەکەین بە سەد ساڵەی ئاشتی و برایەتی، لە هەوڵدان ناوەستین''.

 ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری وتی''ئەم پرۆسە خێردارە کە دەبێتە هۆی بەهێزبونی برایەتیی هەمیشەیی 86 ملیۆن کەس، پشت بە خودا بەبێ ئەوەی رێگە بدەین هیچ بەربەستێکی بۆ دروست بکرێت، بەسەرکەوتویی بە ئەنجامی دەگەیەنین."

ئەردۆغان جەختی كردەوە ''تاوەکو سەد ساڵەی تورکیا نەکەین بە سەد ساڵەی برایەتی، دیموکراسی، خۆشگوزەرانی و ئاشتی، لە هەوڵدان ناوەستین. لەم رێگەیەدا بەبێ هیچ جۆرە جیاکارییەك، تەواوی 86 ملیۆن کەس لەباوەش دەگرین''.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×