كۆمسیۆن: 94 هەزار كەس داواكارییان بۆ كارمەندی سەر سندق پێشكەش كردوە
  2025-06-06       869       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 94 هەزار كەس داواكارییان بۆ بون بە كارمەندی سەر سندوق لە رۆژی دەنگداندا، پێشكەش كردوە.

ئاوێنە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژردنەكان، لە ئامارێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ژمارەی ئەو كەسانەی بۆ بون بە كارمەندی سەر سندوق داواكارییان پێشكەش كردوە گەشتۆتە 94 هەزار و 176 كەس.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەو ژمارەیە 73 هەزارو 794 كەسیان نێر و 20 هەزار و 382 كەسیشیان مێن.

بەگوێرەی ئامارەكە، لە كۆی ژمارەی پێشكەشكاران، 65 هەزارو 870 كەسیان فەرمانبەرن و 28 هەزار و 306 كەسیان خوێندكار و دەرچون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×