گەرمایەکی بەتین بەڕێوەیە و پلەی گەرما دەگاتە سەروی ٥٠ پلە
  2025-06-06       376       

كەشناسێك رای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێكی بەهێزی گەرما روو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە 50 پلە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی شەشی حوزەیران، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی كەشناسی رایگەیاند،  لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەدیاركراوی لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێكی گەرمای بەهێز بێزاركەر ڕوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.

زیاتر وتی، پلەی  گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت ، لەناوچە باشووری عێراق 52 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەكات لەبەشێك لەناوچەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان 49 پلەی سیلیزی تۆمار دەكرێت بۆماوەی چەند ڕۆژێكی دیاریكراو بەردەوام دەبێت .

لەبارەی پلەی گەرمی سبەی روونی كردەوە، لە دووەم رۆژی جەژنی قوربان  كەشێكی ناسەقامگیر بەشێك لەناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە ئەگەری تاوەباران و تەرزە هەیە لەناوەڕاستی هەفتە لەڕۆژی دووشەم كاریگەری زیاتر دەبێت لەناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و سۆران و ڕاپەڕین و هەولێر و كۆیە و سلێمانی و ئەگەری چالاكبوونی هەورەبروسكە و تاوەبارانی بەخوڕی ماوە كورت هەیە .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×