ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگهیاند، هێرشەکانی سوپای تورکیا بە سەختی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا درێژەی هەیە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دو گەریلا گیانیان لهدهستدا و هێزەکانیان لە چوارچێوەی خۆپاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە، دهشڵێت، سێ سهربازی توركیا كوژران و دو سهربازیش برینداربون.
ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئهمڕۆ پێنجشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "هێرشەکانی سوپای تورکیا بەفراوانی لەسەر هەرێمەکانی پارستنی مەدیا، بە دیاریکراوەی لەسەر زاپ و مەتینا بە سەختی بەردەوامە، لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیادا دو گەریلا لە کاتی جیاوازدا شەهید بون".
ئاماژهی بهوشهكردوه، تا هێرشەکانی سوپای تورکیا بەردەوام بێت گەریلا وەڵامی پێویستی ئەو هێرشانە دەداتەوە، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی پێویستی گەریلادا لە دژی هێرشەکان سێ سەربازی توركیا كوژراو و دو سهربازیش برینداربون.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "گۆڕەپانەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بە درۆنی بۆمبڕێژکراو، تۆپ و چەکی قورس بۆردومان کران، هەروەها تونێلەکانمانیش بە تەقەمەنی بۆردومان کرا، هێرشەکانی سوپای تورکیا بە سەختی لەسەر تونێلەکانمان لە هەرێمی مەتینا و شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ئەنجام دەدرێت".