توركیا: ناڕەزایەتی بەرەی توركمانی لەدژی دانانی بەڕێوەبەرێكی كورد بۆ ناحیەی پردێ "رەوایە"
  2025-07-04       738       

وەزارەتی دەرەوەی توركیا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی لایەنگرانی بەرەی توركمانی لەدژی دانانی بەڕێوەبەرێكی كورد بۆ ناحیەی پردێ بە "رەوا" ناودەبات و دەشڵێت، لە نزیكەوە چاودێری ئەو روداوانە دەكەن.

ئاوێنە: ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ناڕەزایەتییەكانی لایەنگرانی بەرەی توركمانی لەدژی دانانی بەڕێوەبەرێكی كورد بۆ ناحیەی پردێی سەربە كەركوك خستەڕو.

کەچەلی وتویەتی"چاوەڕوانیی سەرەکیمان ئەوەیە کە هاوڵاتییە تورکمانەکانمان لە ئیدارەی سیاسی و دەوڵەتیی عێراقدا خاوەنی نوێنەرایەتییەكی شایستە بن."

جەختیشی كردۆتەوە، پرسی نوێنەرایەتیی تورکمانەکان لە کەرکوک "گرنگییەکی تایبەتی هەیە،" بەتایبەت لە دانان و ئەرکپێسپاردنەکان لە هەمو دامەزراوە گشتییەکاندا و لە سەروی هەموشیانەوە لە ئەنجومەنی پارێزگادا.

لەبارەی دانانی بەڕێوەبەرێكی كورد بۆ ناحیەی پردێ كە ناڕەزایەتی لایەنگرانی بەرەی توركمانی لێكەوتۆتەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا وتویەتی"دانانی بەڕێوەبەرێك كە توركمان نییە بۆ ناحیەی پردێ لە كەركوك، كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی توركمانن، بۆتەوە مایەی ناڕەزایەتی و نائومێدییەكی رەوا لەنێو كۆمەڵگەی توركمانیدا."

كەچەلی وتوشیەتی، "ئاشتی و سەقامگیریی لە كەركوك، كە بە عێراقێكی بچوككراوە دادەنرێت لەڕوی فرەیی ئەتنیكی و ئایینییەوە، كلیلی ئاشتی و سەقامگیریی تەواوی عێراقە."

هەروەها جەختیشی كردۆتەوە كە لەو چوارچێوەیەدا، دەوڵەتی توركیا لە نزیكەوەو بەوپەڕی هەستیارییەوە چاودێریی پێشهاتەكانی كەركوك دەكات.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×