ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت)، سەردانی هەکاری و قەزای یوکسەکۆڤا و چوکورجای کرد.
ئاوێنە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی چەدکدانانی یەکەم گروپی گەریلاکانی پەکەکە، کە بڕیارە هەفدتەی داهاتوو لەسلێمانی ئەنجام بدرێت، میدیاکانی تورکیا هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ئیبراهیم کاڵن پاش گەشتەکەی بۆ هەولێر، ئەمڕۆ سەردانی ناوچەی هەکاری کرد.
کاڵن لەمیانی دیدارەکانیدا، لەگەڵ عەلی چەلیک پارێزگاری هەکاری و جەنەڕاڵ لێڤێنت ئەرگون فەرماندەی سوپای دووهەم و بەرپرسانی دیکەی سەربازی و ئیدارەی مەدەنی کۆبوەوەو ئاسایشی سنوورەکانی عێراقو ئێرانو سوریاو بنکە سەربازییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
کاڵن سەردانی بنکەیەیەکی سەربازیش کردووە کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستانەوە لەسەر سنووری تورکیاو عێراق.