دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئێران پێشوه‌خت وڵاته‌كه‌ی ئاگاداركردوه‌ته‌وه له مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ر وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌ئامانجگرتنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی و ده‌شڵێت، "به‌ڕێزه‌وه داوای هه‌ڵدانی 14 موشه‌كیان كرد بۆسه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عوده‌یده له قه‌ته‌ر".
ئاوێنە: دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له مه‌راسیمێكی نیشتمانیدا دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای نوێی باج وتی، "موشه‌كه‌كانی ئێران كوالێتییه‌كی به‌رز و زۆر خێران، به‌ڵام هه‌مویان به ئاسانی خراونه‌ته خواره‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ته‌نزه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێرانییه‌كان "به ڕێزه‌وه" په‌یوه‌ندییان پێوه كردوه و داوای مۆڵه‌تیان كردوه بۆ هه‌ڵدانی 14 موشه‌ك و ئه‌ویش وتویه‌تی، "فه‌رمون به‌رده‌وام بن".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، تره‌مپ ستایشی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كرد كه ده‌زگا ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی كردۆته ئامانج و جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌و دامه‌زراوانه "به‌ته‌واوی وێران كراون" و زیاتر له 30 فڕۆكه‌ی سوته‌مه‌نی بۆ پاڵپشتیكردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌شداریان كردوه و وتی، "ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌ستیار و گه‌وره بو كه توانا ئاسمانییه‌كانمان به كارایی به‌رزه‌وه به‌شدارییان تێدا كرد."
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ناوبردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران سه‌لماندوه، فڕۆكه‌وان و ته‌كنیككارانی به‌شداری هێرشه‌كانیش له كۆشكی سپی ده‌بن بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگه‌كانی 4ی (ته‌مموز/7).
تره‌مپ ڕه‌خنه‌ی له سی ئێن ئێن گرت و وتی، "ڕاپۆرته‌كانی ده‌رباره‌ی تێكنه‌دانی دامه‌زراوه‌كان هه‌وڵی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی كه‌م ده‌نرخێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌موان چاودێری هێرشی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به چینیشه‌وه و جه‌ختیكرده‌وه، "هیچ كه‌سێك ئامێری سه‌ربازی به‌راورد به‌و كه‌ره‌سته‌ی ئێمه‌ی نییه". ئه‌و ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی پێش‌و جۆو بایدن گرت و وتی، "چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا مایه‌ی پێكه‌نینی جیهان بو،" پێش ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی متمانه‌ی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.