ئەمریكا سزا بەسەر تۆڕێكی بازرگانیی عێراقیدا دەسەپێنێت
  2025-07-03       768       

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، سزای نوێی بەسەر تۆڕێکی بازرگانیی عێراقیدا سەپاندوە كە نەوتی ئێرانی، تێكەڵ بەنەوتی عێراقی كردوە بەناوی نەوتی عێراقییەوە فرۆشتویەتی. هەروەها سزاشی بەسەر حەوت بەرپرس و قەوارەیەكدا سەپاندوە كە پەیوەندییان بە دامەزراوەیەكی كۆنترۆڵكراو لەلایەن حزبوڵای لوبنانییەوە هەبوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، تۆڕە بازرگانییە عێراقییەكە كە لە چەند كۆمپانیایەك و كەشتییەك پێكهاتون لەلایەن بازرگانێكی عێراقییەوە بەناوی "سەلیم ئەحمەد سەعید" بەڕێوەدەبرێت و لانیكەم لە ساڵی 2020ەوە بە بەهای ملیاران دۆلار نەوتی ئێرانی كڕیوەو بەناوی نەوتی عێراقەوە یاخود بە تێكەڵكردنی لەگەڵ نەوتی عێراقی، لە بازاڕەكاندا فرۆشراوە.

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: "وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لە بەئامانجکردنی سەرچاوەکانی داهاتی تاران و گوشاری ئابوری زیاتر دەکات بۆئەوەی رێگە لە گەیشتنی رژێمەکە بەو سەرچاوە داراییانە بگرێت کە بۆ کارە تێکدەرەکانی بەکاریان دەهێنێت".

ئاماژەی بەوەشداوە، كۆمپانیاكانی ئەو بازرگانە عێراقییەو كەشتییەكان نەوتی ئێرانییان بەناوی عێراقەوە لەڕێگەی بەكارهێنانی بەڵگەنامەی ساختەوە فرۆشتوەو بازرگانەكە بەرتیلێكی زۆری بە بەهای ملیۆنان دۆلار داوەتە چەندین بەرپرسی دەوڵەت لەوانە ئەندامانی پەرلەمان بۆ ساختەكردنی بەڵگەنامەكان.

 وەزارەتی گەنجینە ئاماژەی بەوەش کردوە، سزای بەسەر چەندین کەشتیشدا سەپاندوە کە بەشداربون لەم پڕۆسەیەدا بۆ گواستنەوەی نهێنیی نەوتی ئێرانی.

 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا راشیگەیاندوە، سزای بەسەر چەند بەرپرسێکی باڵا و دامەزراوەیەکدا سەپاند کە پەیوەندییان بە دامەزراوەی (قەرزولحەسەن)ـەوە هەیە، کە بانکێکی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانە.

وەزارەتەکە وتوشیەتی، ئەو بەرپرسانە مامەڵەیان بە ملیۆنان دۆلارەوە کردوە کە لە کۆتاییدا سودیان بە حیزبوڵڵا گەیاندوە، بەڵام رۆڵی حیزبوڵڵایان پەردەپۆش کردوە.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×