بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاگەدارکردنەوە بۆ بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کفری دەردەکات، بەهۆی ئەوەی لەکاتی سەردانی پرسەیەکدا جلی سەربازیی فەرمی لەبەردا نەبووە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان تێیدا ئاگاداری عەقید داود حسێن فەرحان، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کفری کردووەتەوە، بەوهۆیەی لەکاتی دەوامی فەرمییدا سەردانی پرسەی کردوە و جلی سەربازیی لەبەر نەکردووە، کە ئەمەش پێچەوانەی دیسپلینی سەربازییە.
بەپێی وتەی بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان، هەر ئەفسەرێک لەکاتی دەوامی فەرمیدا جلی سەربازیی لەبەر نەکات، پێویستە مۆڵەتی بۆ وەربگرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر ئیدارەی گەرمیان رۆشتنە پرسەی لە کاتی دەوامی فەرمییدا بۆ بەڕێوبەرەکانی سنورەکە قەدەغە کردبوو.