زانیارو هاوسەرەكەی لەگەراجی ماڵەوەیاندا خنكان
  2025-07-03       1561       

دوو هاوسەری کورد،  لە شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشان لەنێو گەراجی ماڵەکەیاندا بەهۆی گازی مینۆکسیدی کاربۆن گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە:  ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدییا ناوخۆییەکانی چوانڕۆ بڵاویانکردەوە،  ئێوارەی چوارشەممە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٥، تەرمی دوو هاوسەری  گەنج بە ناوەکانی زانیار مورادی و کیمیا شەمسی لەنێو گەراجی ماڵەکەی خۆیاندا لە نێو شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە. 

بەپێی زانیاری میدیاکانی جوانڕۆ، ئەو دوو هاوسەرە کەمتر لە مانگێکە ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە.

لەبارەی هۆکاری چوونیان بۆ نێو ئۆتۆمبێل لە گەراجی ماڵەکەیان گێڕانەوەی جیاواز هەیە. هەندێک سەرچاوە دەڵێن، بەهۆی بڕانی کارەبا و بۆ ئەوەی خۆیان فێنک بکەنەوە چوونەتە نێو ئۆتۆمبێلەکەیان کە لە گەراجی ماڵەکەیاندا راگیراوە و لەنێو ئۆتۆمبێل خەویان لێکەوتووە و بە دووکەڵی گزۆزی ئۆتۆمبێلەکەیان خنکاون.

 بەشێکی دیکەش ئاماژەیان بەوە دەکەن، ئەو دوو هاوژینە ویستوویانە لە ماڵەوە بچنە دەرەوە، بەڵام کارەبا نەبووە تاوەکو دەڕابی کارەبایی گەراجەکەیان هەڵبدەنەوە، بۆیە چوونەتە نێو ئۆتۆمبێلەکەیان و چاوەڕێی هاتنەوەی کارەبا بوونە و خەویان لێکەوتووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×