2025-07-04   895     
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "ببورن ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ ده‌بین تا ڕێگه چاره‌یه‌ك ده‌دۆزینه‌وه" له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
1- حزبێكی دز ، ده‌ستی داوه‌ته كارێكی زۆر خه‌ته‌رناك كهئیرهابی ئایتیهو به‌پاره‌یه‌كی زۆر كه‌پاره‌ی مووچه و داهاتی خه‌ڵكه به‌به‌رده‌وامی ڕیپۆرت لهپهیجهكهمان ده‌دات و به‌شێوه‌یه‌ك وای كردووه كه‌مترین خه‌ڵك پۆسته‌كانمان ببینێ .
2- حزبێكی 79 ساڵ ته‌مه‌ن به‌به‌ڵگه لامانه ڕێنمایی داوه‌ته جه‌یش و جاشه‌كانی كه ئێمه هه‌ر پۆستێكمان كرد جنێو‌و قسه‌ی ناشرین بنووسن .
3- به‌داخه‌وه له‌م بێ هیوایی و بێده‌نگیه‌دا ، قسه‌كردن و ڕه‌خنه گرتن خه‌ریكه كاریگه‌ری نامێنێ و مێدیاش هه‌ر لایه‌كی ئاراسته‌كه‌ی به‌ده‌س كه‌س و لایه‌نێكه و هه‌ر ده‌سته‌و تاقمێكیش جه‌یشێكی كۆمێنت نووسی دروست كردووه به پاره‌ی میلله‌ت و وه‌ك جاش كۆمێنت ئیش ده‌كه‌ن و حزبێكی دزیش ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌یه‌كی حوكمڕانی و ئه‌منی و دارایی و ئه‌رز و ئاو‌و نه‌وت و داهات و هه‌مووشتێكدا گرتووه و په‌ڕله‌مانی له‌كار خستووه كهڕێگای كاركردنی ئێمهپهڕلهمانه و به‌شی زۆری په‌ڕله‌مانتارانیش بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست و ده‌سته وه‌ستانن.
4- دڵنیابن ئێمه له‌به‌ره‌ی خه‌ڵكین هه‌میشه. وه هه‌ركاتێك په‌ڕله‌مان ده‌ست به‌كار بكات به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه دزه‌ی ناو ئه‌و حزبه دابهستهیهی كوردایه‌تی ده‌وه‌ستینه‌وه‌و یه‌كێك لهكارهكانیشم ئه‌وه ده‌بێت وه‌زیرانی ناوخۆ و گواستنه‌و و گه‌یاندن و ڕۆشنبیری ده‌بێت ئه‌و ده‌سته جاش و ئیرهابه ئایتی و كۆمێنت نووسه جاش حزبیه بندیوارانه به‌گشتی و حزبێك به‌دیاریكراوی ئاشكراكه‌ن بۆ خه‌ڵك كهملیۆنان دۆلاری مووچه‌ی خه‌ڵك له‌و كاره جاسوسیه به هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن ، وه ئه‌وه نه‌كه‌ن ، كه‌واتا ئه‌وان خۆیان ئاگادار و سه‌رپه‌رشتی كاری ئه‌و كاره ئیرهابیه ئایتی و بێ موڕاڵی و لادهریانهن.
