2025-07-04   337     
ڕاگەیاندنی هێزەکانی 70ی سەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ماوەیەک لە هاککردنی لاپەڕەی فەرمی ئەو هێزە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، توانییان لاپەڕەکەیان بگەڕێننەوە، دەشڵێت، گومان ده‌كرێت نه‌یاری ناوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی ئەو کارەی کردبێت.
ئاوێنە: ڕاگەیاندنی هێزەکانی 70ی سەر بە هێزەکانی پێشمەرگە لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،" له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا ده‌ستێكی ره‌ش و دژ و ناحه‌ز به نیشتیمان و هێزی پێشمه‌رگه، كه گومان ده‌كرێت نه‌یاری ناوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی بێت، هه‌ستان به هاككردن و دزه‌كردنه ناو په‌ڕه‌ی ره‌سمی هێزه‌كانی 70 له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی فه‌یسبوك و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ".
ئەوەشیخستەڕوو،" ئامانجی ناحەزان لەو کارە دژایه‌تكردن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه بوە، کە له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ده‌ستی هێناوه، چی له‌ڕوی مه‌شق و راهێنان و توانای سه‌ربازی و چاكسازی و خۆڕێكخستنه‌وه، چی له‌روی فراوانبونی هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ".
هێزەکانی 70 باسی لەوەشکرد،" خۆشبه‌ختانه توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی دڵسۆزانه و پێشمه‌رگه ئاسایانه‌ی هاوڕێ و هاوكارانمان دوباره په‌یجه‌كه به‌ده‌ست بهێنینه‌وه، ئێستا په‌یجه‌كه به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆڵدایه ".