شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، جوڵه‌ی نائاسایی یه‌كه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ناوچه سنوریه‌كانی هاوبه‌شی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ كرده‌وه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له‌لایه‌ن هیچ پێکهاتەیەکی سه‌ربازییه‌وه نییه.
ئاوێنە: شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ئیداره‌ی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستاندان، له‌ژێر فه‌رمانده‌یی یه‌كگرتو و كۆنترۆڵكردن و یه‌كه هاوبه‌شه‌كاندان، به هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رز بۆ ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه هێزه هاوبه‌شه‌كان جێگیركراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هیچ كرده‌وه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكی سه‌ربازییه‌وه نییه و ئاسته‌نگه‌كانی ئێستا پێویستیان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌شی زیاتر هه‌یه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ڕونیكرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌مو یه‌كه‌كان و پێكهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پاراستنی ئه‌م ناوچانه به‌رده‌وامن بۆ جێبه‌جێكردنی "ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی داهاتو".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له ڕێگه‌ی ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شه‌وه به‌رده‌وامن، له‌سه‌ر ئاستی باڵای سه‌ركردایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رده‌وامن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕی زانیاری سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی دوپاتیكرده‌وه "هیچ جوڵه‌یه‌كی یه‌كه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م پێكهاته ئه‌منییه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌كانی ئێستایان نییه، ته‌نها ئه‌رك هه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی كار و هاوكاری هاوبه‌شه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه گرنگه‌كان به هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رز له نێوان هێزه‌كانی فیدراڵی و یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه به‌درێژایی میحوه‌ره‌كان به‌رده‌وامه".
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی داوای له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا كرد "وریا بن له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌منی و پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی دروست و متمانه‌پێكراو و دوربكه‌ونه‌وه له بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست به‌هۆی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌تی له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا كه پێویستی به هاوده‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاڵپشتی له كاره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌یه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌هێزكردنی بناغه‌كانی سه‌قامگیری له وڵات‌دا".
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی ئاشكراشیكردوه، "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردراون كه ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرنه‌به‌ر كه ئه‌م ده‌نگۆ و هه‌واڵه ناڕاستانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه".