شەڕە تەقە لەنێوان دانیشتوانی دو گوند لە سنوری هەولێر رویدا
  2025-07-04       2104       

شەڕە تەقە لەنێوان دانیشتوانی دو گوند لە سنوری هەولێر رویدا و ئاسایش دەڵێت، كێشەكە لەسەر زەویوزار بوەو سێ كەسیان دەستگیركردون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا وتی، كێشەو شەڕە تەقە لەنێوان دانیشتوانی دو گوندی سنوری قەزای خەبات لە هەولێر لەسەر زەویوزار و دیاریکردنی سنوری گوندەکانیان ڕویدا.

ئاماژەی بەوەشدواە، لەسەر ئەم بابەتە سێ تۆمەتبار کە بەشداربون لە کێشەکەو چەکیان بەکارهێناوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×