دەزگای ئاسایشی هەرێم كەوتنەخوارەوەی درۆنێكی لە سنوری گەرمیان پشتڕاستكردەوەو دەڵێت، هیچ زیانێكی گیانی نەبوە.
ئاوێنە: عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا وتی، کاتژمێر01:20 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنوری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.
جەختیشی كردۆتەوە كە کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.