ئەردۆغان: له‌ ئاست هه‌وڵه‌كانی ناتانیاهۆ بۆ گۆڕینی ناوچەکە بە گۆمی خوێن بێدەنگ نابین
  2025-07-04       329       

رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایدەگەیەنێت، "له‌ ئاست هه‌وڵه‌كانی ناتانیاهۆ بۆ گۆڕینی ناوچەکە بە گۆمی خوێن بێدەنگ نابین".

ئاوێنە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەوتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد،"  سیاسەتە شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەمان دەکات، پێویستە هەمومان کار بکەین بۆ ڕاگرتنی دڕندەییەکانی بەرامبەر بە غەززە کە بەهۆیەوە نزیکەی 57 هەزار کەس بونەتە قوربانی ".

ئەوەشیخستەڕوو، پاشخانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، سوریا و ئێران، سیاسەتی ناچارکردنی گەلی فەڵەستینە بۆ ملکەچبون.

لەبارەی شەڕی 12 ڕۆژی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیش، ئەردۆغان وتی،"  ئێمە لە یەکەم ڕۆژەوە ئەوەمان وتوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران قبوڵنەکراوە و هەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ئەوەی ناوچەکەمان پەلکێشی ناو کارەساتێکی گەورە نەبێت ".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×