وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، دیمه‌شق ئاماده‌یه هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێككه‌وتنی جیابونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ساڵی 1974.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌سعه‌د حه‌سه‌ن شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و تاراوگه‌نشینان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ماركۆ ڕوبیۆ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، له‌و ماوه‌یه‌دا باسیان له هێرشه دوباره‌بوه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشوری سوریا كردوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌سعه‌د شه‌یبانی خواستی سوریای ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ واشنتن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و پابه‌ندبون به ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 1974".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ردولا چه‌ند پرسێكیان تاوتوێكرد، دیارترینیان سزاكانی ئه‌مریكا، پرسی چه‌كی كیمیایی، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران، شه‌ڕی داعش و ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی جه‌ختی له خواستی سوریا كردوه‌ته‌وه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی یاسای قه‌یسه‌ر كه ڕێگری له هه‌لی وه‌به‌رهێنان و تێوه‌گلانی ئابوری له سوریا ده‌كات، هه‌روه‌ها له وتوێژه‌كه‌دا ئاماژه به ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی سه‌رۆكی سوریا له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرا".
لای خۆیه‌وه ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه كه ئیداره‌ی تره‌مپ به‌رده‌وامه له كاركردن بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌پێنراو به‌سه‌ر سوریادا، له‌نێویاندا هه‌نگاونان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای قه‌یسه‌ر له چه‌ند مانگی داهاتودا، ستایشی ئه‌و بڕیاره‌ی كرد كه به "بڕیارێكی مێژویی" تره‌مپ وه‌سفی كرد و وتی، "داهاتوی سوریا بنیاد ده‌نێته‌وه".