ترەمپ: رەنگە ئێران دەست بكاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم
  2025-07-05       208       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بۆ دواوە گەڕێندراوەتەوە بەڵام رەنگە ئێران دەست بكاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، هێرشەكەی ئەم دواییەی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، "یەكێك بوە لە سەركەوتوترین هێرشە سەربازییەكانی مێژو."

ئاماژەی بەوەشدا، بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بۆ دواوە گەڕاندراوەتەوە ئەگەرچی رەنگە ئێران لە شوێنێكی دیكە دەست بكاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم.

ترەمپ هێمای بۆ ئەوەش كرد كە ئێران تا ئێستا رازی نییە بە پشكنینی بەرنامە ئەتۆمییەكەی یان راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆیە دەبێت چاوەڕێ بین بزانین چی رودەدات.

ئەوەشی خستەڕو، رۆژی دوشەممە لە كۆشكی سپی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلدا تاوتوێی پرسی ئێران دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×