دەقی بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بڵاوکرایەوە
  2025-06-06       1002       

ئا: ئاوێنە

 

لە ڕۆژنامەی سەرخۆبوون دەقی ئەو بڕیارانە بڵاوکرایەوە کە لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بڕیاریان لەسەر دراوە.

 

دەقی بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بەم شێوەیەیە:

 

"پەیوەست بە ڕێبەر ئاپۆ

پێکهێنان و بونیادنانی ڕێبەرێتی کە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا بونیادنرا، لە مێژوویی کورداندا بووە خاڵێکی وەرچەرخان و دەستوەردانێکی گەورە لە مێژووییەکی تێکدراودا. بە پێکهێنانی ڕێبەرێتی لەگەڵ ڕێبەرئاپۆدا کوردایەتییەکی هەڵوەشاوە و پێشەنگایەتی نەریتێکی مایەپوچ بوو لەناوبردرا؛ کوردی ئێستا لە هەبوونی خۆییەوە درووست بوو، هۆشیاری و ژیانەوەی کوردان پێکهات. ڕێبەر ئاپۆ کە بە ڕەنج و کۆمەڵگەیبوون خۆی ئافراند، لە مێژوویی کورد و کوردستاندا بووە بونیادنانی کۆڵەکتیفی پێشەنگایەتی سۆسیالیست.

ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ جیهان، مرۆڤایەتی و گەلدا خۆی کرد بە یەک، بەناوی گەلی کورد، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ژن، گەنج، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەی بندەست، سروشت و بەهاکانی کۆمیناڵی دیموکراتیکەوە لە کەسێتی میتینگەریی قڕکەر، هێڵی خیانەت-هاوکاری و مۆدێرنێتەیی سەرمایەدارییدا لە دژی سیستەمی پیاوسالاری و دەسەڵاتخواز-دەوڵەتخواز شەڕی کرد.

لە نێو میلیتانانی پەکەکە، ژن و گەنجانی کورد و گەلی کورددا شۆرشێکی چاندی مێژوویی ئافراند. بە ژن، پیاو، گەنجان، بەساڵاچوانەوە گەلی کوردی زیندووکردەوە و کردنی بە تێکۆشەر و شەڕیان کرد.

بە جیهانبینی نەتەوەیی دیموکراتیکی ئافرێنەر و سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکەوە کە وابەستەی خۆسەری دیموکراتیکییە، وەرچەرخا بۆ ڕێبەرێکی جیهانی و هەموو گەلان. بوو بەو کەسەی ژیان دەبەخشێت و گەشە دەکات و دەگۆڕێتەسەر گەشە. بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژن دەریدەخات ئەو پرسە کۆمەڵگەیانەیی کە مرۆڤایەتی سەرقاڵ بەخۆی کردووە، چۆن چارەسەر دەبێت. لە بەرانبەر سیستەمی پیاوسالاری، دەسەڵاتداری دەوڵەتخوازییدا ڕێگەی بەرخۆدان و پاراستنی ئازادی بۆ هەموومان کردەوە. ئەم پێکهانینی ئازادییە زۆر زیاتر ژیانیمان دەکاتەوە، دەرفەتێکی مەزنی ئازادی دەبەخشێتە هەموومان. تێگەیشتن، پەسەندکردن و ڕەخساندنی پێویستییەکانی ئەم پێکهێنانە میژووییە کلیلی سەرکەووتنی ئەرکی سەردەمییە.

ڕێبەر ئاپۆ لەم گەشتە مەزنەی ئازادییدا لە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥دا پرۆسەیەکی نوێی دا بە دەستپێکردن. بانگەوازییەکە لە کوردستان، ناوچەکەمان و لە سەرانسەری جیهاندا لە ئاستێکی باڵادا دەنگی دایەوە، وەڵامی خۆی وەرگرت. هیواکانی لەسەر بنەمای چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کورد، دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرەوپێشبردنی تەڤگەری دیموکراسیی جیهانی بەرز کردەوە. تەڤگەرەکەشمان ڕایگەیاند، بەشداری بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەبێت. گەر هەلومەرجەکان بڕەخسێندرێن و گونجاو بن ئەوا پێویستییەکانی بانگەوازییەکە بەجێ دەهێنێت.

ڕوونە کە جێبەجێکردنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەشێوەیەکی سەرکەوتوو قورس دەبێت و ماوەیەکی دەوێت. سرووشتییە کە ڕێبەر ئاپۆ بە بەرپرسیارێتی مێژووییەوە دەستپێشخەریی کرد، خۆی ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببات. لە دۆخی پێچەوانەشدا مەحاڵە بانگەوازییەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت. بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت سەرکەوتووانە ئەو ئەرکانەی کە باسمان کرد ئەنجام بدات، پێویستە لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت. ڕوونە کە ئەمە بە سیستەمی ئیمرالی بەدی نایەت، کە وەک سیستەمی جینۆساید بونیادنراوە. لەسەر ئەو بنەمایە، دوازدەهەمین کۆنگرەی پارتیمان؛

* جارێکی دیکە پشتڕاستی کردەوە کە قسەکەری سەرەکی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێبەر ئاپۆیە.

* بۆ ئەوەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بەئەنجام بگات، دەبێت پرۆسەکە لەلایەن خودی ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوەببردرێت کە ئەمەش وەک زەروورەتێك دەبینێت.

* پێشکەوتنی ئەرێنی یان نەرێنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە پێی ئاستی هەلومەرجی کار و ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەپێوێت و بە پێویستی دەزانێت بۆ پێشکەوتنی پرۆسەکە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت و بتوانێت بە ئازادی کار بکات.

* ئاشكرای دەکات کە کێشە و گرفتەکانی ئێستا لەبەر کەمی بەشدارییکردنی ڕاستەقینەی ڕێبەر ئاپۆیە؛ شێوازی داهێنەرانە، شێوازی ڕێگای قازانجکردن، خۆگەیاندن لە ئاستێکی بەرز؛ تەنها بە بەشداریی تەواوەتی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت و ئەمەش دەیکاتە بنەمای خۆی.

* سڵاو لە هەنگاوی ئازادیی گەردوونی دەکات، کە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت و بۆ بەئەنجامگرتنی پرۆسەکە سەفەربەر دەبن.

سڵاو و ڕێز شۆڕشگێڕی

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە

٧ـی ئایاری ٢٠٢٥

***

پەیوەست بە کۆتایهێنان بەوکارانەی بە ناوی پەکەکەوە دەکرێن و کۆتایهێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری

پەکەکە لە چارەکی کۆتایی سەدەی بیستەمدا لە بەرانبەر داگیرکەر وەک ئەنجامەکانی سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن دەستیپێکرد کە ئەم سیاسەتە بەسەر گەلی کورددا دەسپێندرا. بەرخۆدانی ٥٢ ساڵە، دەیان هەزار شەهید، پشتگیری گەورەی گەل، ئەو تێکۆشانەی بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، ڕێپێوانی ئازادی و هەبوونی گەلی کوردی ئافراند. ڕێگەی لەبەردەم ئازادی ژنان کردەوە، لە بەرانبەر سیستەمی پیاوسالاری زەمینەی شۆڕشی ژنی ئافراند.

پەکەکە زیاتر لە پێکهاتەیەکی ڕێکخستنی بەها ڕاستەقینەکانی ئازادیی هێنایە ئاراوە و میراتێکی گەورەی لەسەر بنەمای بەرخۆدان ئافراند. وایکرد گەلەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا ببێتە خاوەنی هەبوون و هۆشیاری، ڕوناکبیری کوردی بەرەوپێش برد، لە گۆڕەپانی سیاسیدا کردی بە خاوەن هێزی تێکۆشان، ڕۆح و هێزی چالاکی پێبەخشی. ئەو ڕاستییە کە بە قووڵی لەلایەن مۆدێرنیتە سەرمایەدارییەوە تواوبووەوە و جارێکی دیکە سەرلەنوێ گەلی کوردی خستەوە سەرپێ. گەل و ژنانی کورد لەگەڵ پەکەکە شوناس و شکۆی خۆیان بەدەستهێنا، بە شێوەیەکی بوێرانە تێکۆشانی ئازادییان بەڕێوەبرد. بەم شەڕ و تێکۆشانە، هەبوونی حەقیقەتی کورد و کوردستان هەم سەلمێندرا و هەم گەیشتە ئاستێک کە شکست نەهێنێت. لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان ڕێگەی بۆ ژیانی ئازاد، دیموکراتیک و سۆسیالیزمی نوێی ئازادیخوازی ژن کردەوە.

پەکەکە بە بەرنامە، ڕێکخستن، ستراتیژی و تاکتیکەکانی لە ژێر کاریگەری سۆسیالیزمی بونیادنراو و ڕزگاریخوازی نەتەوەی بونیاتنا بوو. تێکۆشانی بە ئامانجی کوردستانێکی سەربەخۆ-یەکگرتوو-دیموکراتیک دەستپێکرد، تاوەکو ئامانجەکانی گۆڕی بۆ سیستەمێکی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و نەتەوەیەکی دیموکراتیک بە چەندین قۆناغ تێپەڕی. لە هێڵی ئاپۆییدا هەوڵی دەدا خۆی نوێ بکاتەوە. بە پارادایمی دیموکراتیک-ئیکۆلۆژی-ئازادیخوازی ژن پێکهاتەی ڕێکخستنی و بەرنامەکانی گۆڕی، لەسەر بنەمای ئەقڵیەتی ئازادی پێشەنگایەتی بونیاتنانی کۆمەڵگەی کرد، بەڵام نەیتوانی بەتەواوی له ژێر کاریگەری دەوڵەت نەتەوه و سۆسیالیزمی بونیادنراو دەربچێت و تێکۆشانی چەکداری بۆ پاراستنی هەبوونی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادییان، نەیتوانی بگات بە ئەنجامێکی مسۆگەر.

لەسەر بنەمای ئەم چوارچێوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کۆنگرەکەمان کرد، قبوڵکرا:

* لەبەر ئەوەی پەکەکە لە ڕووی جەوهەرییەوە گەیشتووە بە تەمەنی سرووشتی خۆی، پێویستە بە فەرمی کۆتایی بەو کارانە بێنێت کە بەناوییەوە کراون. مەبەست لەمەش کۆتایهاتنی سۆسیالیزمی بونیادنراوە بە هۆکاری ناوخۆی، پێویست بە کردنەوەی ڕێگەیەکی نوێی سۆسیالیزم، بارودۆخی داننان و پێکهاتنی ناسنامەی کوردە.

* تێکۆشانی چەکداری وابەستەی ستراتیژێکە کە ئامانجەکەی دەوڵەت-نەتەوەیە، بۆ دەرچوون و تێپەڕاندنی ئەم ئامانجە لەناو بەرنامەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا دەبێت خۆی بسپێرێتە یاسا و سیاسەتی دیموکراتیک، بۆیە پێویست بەوەدەکات دەستبەرداری تێکۆشانی چەکداری ببێت، پاداشت و وەڵامدانەوەی ئەمەش دانپێدانانی مافی سیاسەتی دیموکراتیکی و گەرەنتییەکەی یاسایی یەکگرتووی بەهێزە.

* لەبەرئەوەی کۆبوونەوە و دیالۆگ لەگەڵ دەوڵەتدا لەژێر فەرمییەتی پەکەکەدا قبوڵ ناکرێت، پێویستی بە کۆتایهێنان بەوکارانە هەیە کە بەناوی پەکەکەوە دەکرێت، کە وەک توخمێکی گرنگ بووە بە ڕۆژەڤ، ئەمەش وەک ئەنجامێک دەتوانرێت لە ڕای گشتییدا ببینرێت.

*لە پێناو سەردەمێکی نوێدا، پەڕینەوە بۆ ناو قۆناغی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' پێویستییە."

بە پەسەندکردنی ئەم چوارچێوەیە کۆنگرەکەمان ئەم بڕیارەی دا:

*هەموو ئەو کارە ڕێکخستنیانەی بە ناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن ڕادەگرێت، کۆتایی بە هەبوون و پێکهاتەی ڕێکخستنی پەکەکە دێت.

* کۆتایی بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری دەهێنێت.

* بۆئەوەی هەر دوو بڕیارەکانی خاڵی سەرەتا جێبەجێ بکرێن، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ پڕۆسەکە بەڕێوەببات، بۆ ئەمەش دەبێت دان بە مافی سیاسەتی دیموکراتیکدا بنرێت و گەرەنتییەکی یاسایی یەکگرتووی پێشکەش بکرێت.

سڵاوی و ڕێزی شۆڕشگێڕی

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە

٧ـی ئایاری ٢٠٢٥

***

پەیوەست بە تێکۆشان و بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک

تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی کوردستان کە زیاتر لە ٥٢ ساڵە بەردەوامە، نموونەیەکی هەمیشەیی ئیرادەیەکە کە ناوی گەلێک لەبیرکرا بوو و نکۆڵی لێکرا بوو بە هەموو جیهانی ناساندووە. قوربانی مەزنی دا، توانیویەتی لە هەموو سەردەمێکدا خۆی نوێ بکاتەوە و حەقیقەتی کوردستان و تێکۆشانی گەردوونی ئافراند. سەرکەوتنی کۆنگرە بۆ کۆتایهێنان بەوکارانەی بە ناو پەکەکە دەکرێن و کۆتایهێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری کە بە تێکۆشانی بێهاوتای ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، هەم تەواوکردنی پرۆسەکەیە بە ڕێگریکردن لە پیلانگێڕییەکان و هەم بە واتای تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی دێت کە چووە قۆناغی نیوەی سەدەی دووەمی خۆیەوە، بۆ گەشتن بە گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک. دروشمی 'پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە' کە نیو سەدەیە گەلەکەمان بەرزی دەکاتەوە، نیشانەی ئەوەیە کە تەڤگەری ئاپۆی لە دڵ، دەروون و کەلتووری ژیانی نوێی گەلەکەماندا جێگەیەکی مەزن و پڕ مانای هەیە.

پەکەکە شۆڕشی ژنانی ئەنجامدا و بەم شێوەیە ژنانی کوردستانی گەیاندە ئاستی پێشەنگایەتی. گەنجان لە هەموو سەردەمێکدا هەموو ئەرکێکیان بە پێشەنگایەتی جێبەجێ کرد و هێزی دینامیکی کوردستانی ئازادن، ئەو ژنانەی کە شوێنکەوتووی کەلتووری دایک-ژنە کۆمەڵگە بونیات دەنێن، لە بەرانبەر هەموو فشار، نکۆڵیکردن و سیاسەتی لەناوبردن و کۆمەڵکووژییدا بەرخۆدان دەکەن، لە ڕیزەکانی پێشەوەی تێکۆشاندا جێی خۆیان گرتووە، قوربانی گەورەیانداوە، بەشدار بوون، جەوهەری تێکۆشانی ئاپۆییان ئافراند، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە ئەو هێزە بنەڕەتیانەن کە میراتی تێکۆشانی ئێمە بۆ هەبوون و ئازادی بە میرات دەگرن. ژنان و گەنجان ئەم نەریتەی نیو سەدەیە بە شکۆمەندییەکی مەزن، بە دڵخۆشی و ئیرادەوە هەڵدەگرن؛ بە ڕێبازە نوێیەکانی تێکۆشان کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازاد بونیات دەنێن.

لەسەر بنەمای هێڵی ئاپۆی گەلانی هەرێمەکە کەوتە نێو لێگەڕێنی نویبوون و ئازادی. گرنگە شەڕە مەزهەبی-هەرێمییە بەرتەسکەکان نەهێڵرێت. سەرکەوتنی دیموکراتیک لە کوردستان بە مانای دەستکەوتی گەلانی تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین دێت. تێکۆشانی پەکەکە لە سەرەتای سەدەی بیستویەکدا پێشکەوتنی مەزنی بەدەستهێنا کە کاریگەری لەسەر تەواوی سەدەکە و مرۆڤایەتی دەکات. ئەو بەهایانەی لە کوردستاندا ئافرێنران، بەهاکانی مرۆڤایەتی جیهانین. پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ڕاستییەکە کە هەموو مرۆڤایەتی خۆی تێدا بینیوە. لە مێژووی سۆسیالیزم و شۆڕش لە جیهاندا بە کاریگەرییەک کە زۆر گەورەترە لە کاریگەرییەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر، جێگەی خۆی لە مێژووی سۆسیالیزم و شۆڕشدا گرتووە.

تێکۆشانی ئێمە هەم کوردێکی ئازادی ئافراند، هەم پراکتیکی سۆسیالیزمی دیموکراتیکی کە ببێتە نموونەیەک بۆ مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهاندا دەستیپێکرد، لە بەرانبەر هەموو جۆرە دەرفەتێکی نکۆڵیکردن، نەتەوەی باڵادەست، چینایەتی و ڕەگەزپەرەستی  ڕێگەی تێکۆشانی نیشان دا. لە ژێر ڕوناکی ئەو ڕاستییەدا هاوڕێیانی ئەنتەرناسیۆنالیستمان بە ئیشقێکی مەزنەوە بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە بوون و قوربانیان دا؛ دۆست و هاوسۆزانمان هەیە کە لە هەموو هەلومەرجێکدا پشتگیرییان کردین، بە قوربانیدانی سەخت دەنگمانیان گەیاندە جیهان و تێکۆشانیان فراوان کرد. کۆنگرەکەمان پێوانەی 'سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوە شکستە، سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەرکەوتنە'ی وەک بنەما وەرگرت. لەو باوەڕەداین کە ئەمە لە سەردەمی نوێدا لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و  جیهان تێکۆشانی ئازادی مرۆڤایەتی فراوان دەکات و بە سەرکەوتنی دەگەیەنێت.

پێناسەی کۆمەڵگە کە گوزارشت لە حەقیقەتی گروپ-کۆمۆن-کۆمۆنبوون دەکات، ڕێباز و ئامانجی تێکۆشانی بنەرەتی گەلەکەمانە. ڕێکخستنی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای کۆمیناڵ، دەبێتە نیشانەی سۆسیالیزمی ئازادی لە سەردەمی نوێدا. کۆمۆن بوونێکی کۆمەڵگەییە کە لە یاساکانیش زیاتر بە ئەخلاقەوە بەڕێوەدەچێت؛ جێبەجێکردن و بونیاتنانی دیموکراسی ڕاستەوخۆ لەلایەن گەلەوەیە. داگیرکاری سەرمایەداری لە ئاستی دڕندەییدایە؛ وەک شێرپەنجە هاتۆتە سەر هەسارەکەمان. سیستەمی دەوڵەت نەتەوە کە توندوتیژی و شەڕ لە کرۆکییدا هەیە، بە میلیۆنان مرۆڤ کۆمەڵکووژ دەکات. مرۆڤ لە ژێر قۆرخکاری سەرمایەدا وەک سوپایەکی کرێکاری هەرزان مەحکوم بە هەژاری کراوە. هەربۆیە نەتەوەی دیموکراتیک دیدگای سۆسیالیستی ئافراندوە.

لەبری شەڕی چینایەتی لە بەرانبەر چینایەتی، بە جێبەجێکردنی دووانەیی کۆمۆن لە بەرانبەر دەوڵەت، بەمجۆرە بە بنەما وەرگرتنی نەتەوەی دیموکراتیک دەبێتە گەرەنتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک. لەم ئاستەدا کە ڕێبەر ئاپۆ باسی کرد، چیتر گەلەکەمان تەنها پەیوەندی بە پێشەنگەکانەوە ناکات و شوێنی بکەوێ؛ ئەوان خۆیان دامەزراوە کۆمەڵگەیی و سیاسی و کەلتوورییەکانی خۆیان دروست دەکەن و پێشەنگایەتی دەکەن. بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە پێوانەی ئەنتی-سەرمایەداری، لەگەڵ ئیکۆ-ئابووری لەسەر بنەمای بەرەوپێشبردنی کۆمەڵایەتی، دەستپێدەکات بە بونیاتنانی ژیانێکی هەمیشەیی؛ هەموو ئەمانە بە ئەنجامدانی تێکۆشانی هەبوون و ئازادییان، بە دی دێت. لەسەر ئەم بنەمایە مەرجی بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، تێکۆشانی ناوخۆییە. داینامیکی پێشکەوتنی کۆمەلگەیی جێبەجێکردنی ئەم مەرجەیە لە بەرزترین ئاستدا. دامەزراوە دیموکراتیکەکان، پارت، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەموویان ئەم میراتە هەڵدەگرن. دەستەبەرکردنی مافە دەستەجەمعیەکان و هەبوونی کورد لە ڕێگەی دەستووری بنەڕەتییەوە، تێکۆشانی گرەنتیکردنی شوناسی ماف و پێویستییەکی سروشتی ژیانی گەلی کوردە.

میراتی تێکۆشانی سۆسیالیستییمان کاریگەری لە سەرانسەری جیهان کردووە، ڕێباز، بەها و ڕاستییەک کە فێری بوین و ئافراندمان ، ئیشقی گەورەکردنی ئەم ڕاستییە دەکەوێتە ئەستۆی گەلەکەمان. ڕێگای دەرچوون لەم قۆناغە بە شێوازێکی سەرکەوتوو و ئازاد لەسەر بنەمای دیگای کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت و ئەمەش مەرجی بوونی کۆمەڵگە و کەسایەتییە ئازادەکانە. لەسەر ئەم بنەمایە؛

* لەسەر بنەمای میرات، بەها، تێکۆشانی یاسایی و سیاسەتی دیموکراتیک، پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن تێکۆشانمان قبووڵ دەکەین، کە ئەرکی بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە دامەزراوەبوونی تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێزە.

* سۆسیالیزمی دیموکراتیک پێوانەی 'سوربوون لەسەر سۆسیالیزم سووربوونە لەسەر مرۆڤبوون' بۆ خۆی دەکات بنەما و تێکۆشان و بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش بنەمای خۆی دەگرێت.

* ئازادی ڕێکخستن و گوزارشت، لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیک دا بە ڕێکخستنکردن و ژیانی ئازادی هەموو ئایدیۆلۆژیا، ناسنامە باوەڕییەکان و ئەتنیکی، بونیاتنانی بەرێوەبەریی خۆجێیی دیموکراتیک بە هەڵبژاردن دادەمەزرێت کە بناغەی دیموکراسییە و بەڕێوەبردنی سیاسەتی دیموکراتیک بە شێوەیەکی ئازاد، کۆتایی هێنان بە باڵادەستی پیاو و لەسەر بنەمای ئازادی ژن، مسۆگەرکردنی یەکسانی ژن و پیاو، کۆتایی هێنان بە سیاسەتی ئیکۆ-قڕکردن، مسۆگەکردنی ئەمانە بە دەستووری بنەڕەتی و یاسا بە پێویست دەبینێ و بۆ ئەمەش تێدەکۆشێت.

* چارەسەری سیاسی دیموکراتیکی پرسی کورد، دیموکراتیزە بوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین؛ چارەسەری دەستووری بنەڕەتی دیموکراتیکی پرسەکان بنەمای خۆی وەردەگرێت.

* دەستکەوتی گەورەی پارتەکەمان کە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ ئافرێنراوە ئەوەیە کە نیشانی دا ژنانی کوردستان قارەمانن و پێشەنگانی ئازادین، لە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ئەمە بە شێوازێکی سەرکەوتوو بەڕێوەدەبات، پێشەنگایەتی بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ناسنامەی سەرەکی ژنانی کوردستانە و ئەمەش وەک بنەما وەردەگرێت.

* تێکۆشانی ژنانی کوردستان لە بەرانبەر ڕەگەزپەرەستی و باڵادەستی پیاو، گۆڕانکاری پیاو لەسەر بنەمای کۆمەڵگای دیموکراتیک-کەسایەتیی ئازاد، بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و هاوژیانی ئازاد لەسەر بنەمای پێوانەکانی ئازادی ژن، وەک ناسنامەیەکی بنەڕەتی هێڵی ژنانی ئازادی کوردستان دەبینرێت. ئەم ناسنامەی ژنانی ئازاد پێشەنگایەی دەکات لەگەڵ ناسنامەی ژنی ئازادی هەرێمەکە و جیهان دەگۆڕێت بۆ شۆڕشی ژنانی هاوبەش. 

* گەرەنتی هێڵی ئاپۆیی کە پارتەکەمانی دامەزراند و ژیانەوەی گەلێکی بە دی هێنا، گەنجانی کوردستانە. ئەوە قبوڵ دەکات کە پێشەنگایەتی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی پەکەکە لەگەڵ ژنان ئەرکی شوناسی بنەڕەتیی گەنجانی کوردستانە. پێشەنگایەتی گەنجانی کوردستان بۆ گەلی کوردستان، گەنجانی هەرێمەکە و جیهان بە بنەمای خۆی دەگرێت.

* ڕاپەڕین و پێشکەوتنی تەڤگەرەی ئاپۆی هەم مۆرکی خۆی لە سەردەمی کوردی ئازاد دا و هەم ڕێگەی بۆ شۆڕشێکی فیکری مەزن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کردەوە. کۆنگرەکەمان بانگەواز لە هەموو گەلانی کورد، تورک، عەرەب، فارس، سریانی، چەرکەس، ئەرمەنی، لاز، هەموو باوەڕییەکان دەکات کە ناسنامەی ئازاد بپارێزن و ژیانی دیموکراتیکی هاوبەش بونیات بنێن.

* کۆنگرەکەمان ئەرکی ئەنتەرناسیۆنالیستی مێژوویی پەکەکە دەگەیەنێتە تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیست کە مرۆڤایەتی بتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد گوزارشت لە خۆی بکات. هاوڕێیانمان، دۆستانمان کە لەگەڵ گەلی کورد تێکۆشانیان بەڕێوەبرد، شەڕیان کرد و بەرخۆدانیان کردووە، تەڤگەرە سۆسیالیستییەکان بە هاوپشتی لە نێوییدان، بۆ سەرکەوتنی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بۆ قوڵکردنەوەی ئەم کارە لە هەموو گۆڕەپانێکدا و فراوانکردنی کارەکانی ئەنتەرناسیۆنالیستی نوێ بە گرنگ و مێژوویی دەبینین. لەسەر ئەم بنەمایە بۆ جیهانێکی دیموکراتیک و ئازاد بانگەواز لە هەموو پارێزەرانی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، شۆڕش و دیموکراسی جیهان دەکات، کە پێداگری لەسەر مرۆڤبوون دەکەن.

سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕی

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە

٧ـی ئایاری ٢٠٢٥

***

پەیوەست بە شەهیدانەوە

لەگەڵ کۆنگرەی پەکەکە کە بڕیاری کۆتای پێهێنان بەو کار و چالاکییانەی لە ژێر ناوی پەکەکەدا دەکران گیرا و کۆتایهێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکدارییدا، تێکۆشانی ئازادی و هەبوونمان پەڕێوە بۆ قۆناغێکی نوێ. ئەم تێکۆشان بێهاوتایە کە قڕکاری لەسەر گەلی کورد و ڕاکردن لە خۆیی ڕەواستاند، ٥٢ ساڵ بەبێ پچڕان درێژەی هەبوو کە ڕێبەرمان ڕۆژ بە ڕۆژ ژماردی. بێگومان قڕکارییەکان لە سایەیی شەهیدانەوە وەستێندران، بەم شێوەیە سیاسەتی نکۆڵێکردن شكێندرا. حەقیقەتی گەلی کورد بەشێوەیەک ئافرێندرا کە لە دۆخی کۆمەڵگەیەک کە بە ناوی کورد و کوردستانەوە گەڵایەک نەدەشەکایەوە گەیشتە ئاستی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیک کە لە سایەی سوپای شەهیدانەوە پێکهات. حەقیقەتی کوردان کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا گەیشتووە بە ئاستێکی تێکنەشكێندراو، بەرهەمی حەقیقەتی شەهیدانە. بە هەموو شێوەیەک ڕیگەی ئازادی کرایەوە کە ئامانجی شەهیدان بوو. لە کوردستاندا کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازاد بە تەنها ڕێکردن لەسەر ئەم ڕێگەیە دەتوانرێت پێکبهێندرێت. پەکەکە هەبوونی ڕێکخستنی خۆی بە کۆتایی دەهێنێت و ئەرکی خاوەنداریکردن لەم بەها ڕەسەنانەی مرۆڤایەتی بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، دامەزراوەی دیموکراتیک و هەموو تاکێکی گەلی کوردی بە شکۆ جێدەهێڵێت، کە بە دڵسۆزیی ئەم بەهایەن. لەگەڵ کۆتاهێنانی هەبوونی ڕێکخستنی پەکەکەدا پارتی شەهیدانە، ڕێکخستنە کوردییە وڵاتپارێزییەکان و دیموکراتیکییەکان خاوەنداری لە شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەن کە ڕوح و ژیانیان بە بەری کۆمەڵگەدا کردەوە. وەک کەس و کۆمەڵگەی کوردایەتی ئازاد لەسەر هێڵی شەهیدان هەبوونی خۆی هەمیشەیی دەکات، دامەزراندنی ئازادی لەسەر ئەم بنەمایە پێکدێت.

بۆئەوەش؛

* عەلی حەیدەر قەیتان-هاوڕێ فواد یەک لە کادرە پێشەنگەکانی دامەزرێنەری پەکەکە وەک 'سیمبوڵی دڵسۆزی بە ڕێبەرێتی، ژیانی پیرۆز و حەقیقەت' ببینرێت و تێکۆشان و ژیانی وی بە نەوەی نوێ ڕابگەیەندرێت.

* هاوڕێ ڕەزا ئاڵتوون یەک لە هاوڕێ دەستپێکەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەک نوێنەری 'هاورێتی ئازادی' دابنرێت، ژیان و تێکۆشانی هاوڕێ ڕەزایش کە یەکێکە لە سیمبوڵەکانی خۆڕاگری و تێکنەشکاوی پەکەکە بە نەوەی نوێ ڕابگەیەندرێت.

* هاوڕێ سری سورەیا ئۆندەر کە ماوەی ١٢ ساڵ بە فیداکارییەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کاری کرد و بۆ سەرخستنی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' هەوڵیدا، وەک 'شەهیدی ئاشتی و دیموکراسی' یاد بکرێتەوە.

* هەموو ئەو شەهیدە قارەمانانەمان کە شەهید بوونیان ڕانەگەیاندراوە لە ماوەی ئەم ساڵەدا شەهیدبوونیان ڕابگەینرێت.

*زانیاری، بەڵگە و ئەرشیفی پەیوەندیدار بە شەهیدانی پەکەکە پارێزگارییان لێبکرێت، کە لە کوردستاندا میتینگەریی قڕکەرییان تێکشکاند.

* حەقیقەتی شەهیدانی پەکەکە کە ئافرێنەری ژیانی ئازاد و دیموکراتیکن، بە گشتی بە کۆمەڵگە و بە تایبەت بە نەوەی نوێ ڕابگەیندرێت.

* کارەکانی پەیوەست بە شەهیدانەوە لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لەسەر بناغەی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەدەبرێن و کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان بەهێزتر، بەرفراوانتر بکرێت، کۆمەڵگە بگەیەت بەو ئاستەی سات بە سات حەقیقەتی شەهیدان بیربهێنێتەوە، لە ڕێگەی کۆمیتەکانی خوارەوە تەرمی ئەو هەڤاڵانەی کە تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە هەموو بدۆزرێنەوە، شەهیدان بە خاکبسپێردرێن، بۆ ئەو هەڤاڵانەی کە تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە لە شەهیدگاکاندا مۆنۆمێنتییان بۆ درووست بکرێت.

* زانیاری ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدانەی کە تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە ئاشکرا بکرێت؛ شەهیدان هەموو لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە لە حەقیقەتی شەهیدانی پەکەکە، هەڵوێستی تێکۆشانیان، ڕوانگەی بیرکردنەوەیان و ژیانیان سات بە سات یاد بکرێتەوە، بەشیوەکەی سیستەماکیانە لە ڕۆمان و ژیاننامەدا بەکاربهێندرێن، بۆ ئەمەش لێژنەیەکی بەهێزی سەر بە کۆمیتەی شەهیدان درووستبکرێت؛ بە بەڵگەفیلم، فیلم، زنجیرە پۆترییەت بە تەواوەتی لە چاپەمەنی و میدیادا بکرێن بە رۆژەڤ.

* لە هەر پارچەیەکی کوردستان لە گۆڕەپانە خۆجییەکاندا یاد کردنەوەی شەهیدان ئەنجام بدرێت و وەک نەریتێک درێژەیان پێ بدرێت.

* هەڤاڵان شۆرش کارکەر، شۆڕش بەیتوشەباب، جومەیل چۆروم، چاڤڕێ گەڤەر، بۆتان ئۆزگور، زناران قامیشلۆ، سەرحەد گراڤی، ڕێبەر زانا، نوری یەکتا، باگەر گەڤەر، ئاڤزەم چیا، دەلیل زاگرۆس، گابار بۆتان، دۆغا ڤیان، عەلی سەرحەد، هاوڕێ ڕژهەڵات، سەرخۆبوون سەرحەد و سیپان بەرۆخۆدان کە پێشەنگایەتی شەڕی تونێلەکانیان کرد و هەنگاوێک بوو لە مێژوویی شەڕماندا، وەک ئەندامانی شکۆداری ئەنجوومەنی سەربازی قبوڵ بکرێن.

* هەڤاڵان ساڤاش مەرەش، گەڤەر زافەر، یەشار بۆتان، ئاخین موش، ئورهان جیهاد بینگۆڵ، شێخ‌مووس ملازگر، ئالان ملازگر، هێژار زۆزان، ئەحمەد ڕوبار، سەید ئەڤران وەک ئەندامانی شکۆداری کۆمیتەیی ناوەندی پەکەکە قبوڵ بکرێن. هەموو ئەوانە دەکرێنە بڕیار.

سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێریی

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە

٧ـی ئایاری ٢٠٢٥

***

سەبارەت بە برینداران

ئێمە لە قۆناغێکی خۆبەڕێوەبەر و نوێی تێکۆشانی هەبوون و ئازادیی پەکەکەداین. ئەم تێکۆشانە ٥٢ ساڵییە بە شێوەیەکی مادی و مەعنەوی بە بوێری، هۆشمەندی و بڕیارداری سەرکەوتنەوە بونیادندرا. لەسەر ئەم بنەمایە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی شکۆدار لە دژی پاکتاوی قڕکەریی بەڕێوەچوو و بە دەیان هەزار شەهید و دەیان هەزار هاوڕێی برینداری بەدوای خۆیدا هێنا. برینداربوون لەناو پەکەکەدا بەو واتایە دێت کە مرۆڤ پشکێک لە حەقیقەتی تێکۆشان و هەبوونی ڕاستەقینەی کورد و کوردستان بەدەست بهێنێت و لە هەموو کەسێک زیاتریش بەرپرسیارێتی بخاتە ئەستۆی خۆی. لەم سەردەمەدا کە چیتر هەبوونی کورد لەناوناچێت، پێویستیی بوونیادنانی سیستەمی ئازادی زیاتر بووە، پێشەنگایەتی لە هێڵی شەهیدان و ڕێبەرایەتی ئەرکی ئەو هاوڕێ بریندارانەیە کە ناتوانن لێێ بگەڕێنەوە. لەم کاتەدا کە پەکەکە کۆتایی بە هەبوونی ڕێکخستنی خۆی دەهێنێت و تێکۆشانێکی نوێ لەسەر بنەمای یاسایی، سیاسەتی دیموکراتیک و کۆمەڵگای دیموکراتیک دەستپێدەکات، بریندارانیش لەلایەنی ڕۆحی و مۆراڵییەوە ڕۆڵی خۆیان دەبینن. ئێمە لە ڕێگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە هەموو لایەنە کەمییەکانی خۆمان بەدەستهێنایەوە، بەم میراتەوە هاوڕێیانی بریندار لەسەر بنەمای بونیادنانی ئازادی گەلی کورد، هەر پارچەیەکی لەدەستچووی جەستەی خۆیان، لە ڕێگەی بونیادنانی کۆمەڵایەتییەوە بەشێوەیەکی مانادارتر و جوانتر بونیادبنێنەوە، ئەوەش ئەرکی سەرەکییانە.

بۆ ئەمەش بڕیار درا؛

* برینداران کە لەلایەن ڕێبەرمانەوە بە 'شەهیدانی زیندوو' پێناسە کراون، پێویستە لە هەمووان زیاتر لە نزیکی ڕێبەر ئاپۆ بن و خاوەنداریی لە هێڵی تێکۆشانی ئاپۆیی بکەن.

* بریندارانی شەڕ دەبێت خۆیان وەک سەرەکیترین پارێزەرانی کۆمەڵگەی دیموکراتی، دامەزرێنەر و پێشەنگایەتی ببینن و ناوەندەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەو بریندارانە وەک هێزی بونیادنانی کارا ببینن.

 * هەڤاڵانی بریندار بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەنن بە ئاستی پێشەنگایەتی بونیادنانی سۆسیالیزمی کۆمەڵگای دیموکراتیک، پێویستە سیستەمی تایبەتی خۆپەروەردە و خۆڕێکخستنکردن بونیادبنێن.

* بۆ هەڤاڵانی بریندار بارودۆخێکی تەندروست و کارێکی سەلامەت بخوڵقێندرێت، بۆ ئەوەی بتوانن لە ژیان و تێکۆشاندا سوودیان هەبێت.

* هەڤاڵانی بریندار لە هەموو ئاستە جیاوازەکاندا بەشداری ئەرکی بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بن.

* لەچوارچێوەی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا، کۆمیتەی بریینداران بەڕێکخستنبکرێت، هەروەها کۆمیتە ڕێکخستنکراوەکان وەکو کۆمۆنی دیموکراتیک بگۆڕدرێن بۆ مۆدێلێک بۆ سۆسیالیزمی دیموکراتیک.

سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕیی

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە

٧ـی ئایاری ٢٠٢٥."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×