بەرپرسێکی باڵا له‌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌سه‌ده ئه‌و هێزه‌یه كه له‌ته‌واوى سوریادا شاره‌زاترین‌و لێهاتوترین هێزه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش‌و هیچكاتیش له‌م هێزه دورناكه‌وینه‌وه‌و به‌رده‌وامده‌بین پێكه‌وه".
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ماڵپەڕی عەرەبیە لەزاری بەرپرسێکی باڵاى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوه ئاشكرایكردوه، سه‌ره‌تا باسى له‌یەکخستنەوەی هێزەکان لەسوریا كردوه به‌هەنگاوێکی زۆرباش ناوى بردوه بۆ لاوازکردنی زیاترى کاریگەریی داعش لەناوچەکەو جیهانیشدا.
وتوشیه‌تى:"هێزه‌كانى ئه‌مریكاو شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده به‌سه‌رۆكایه‌تى ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى، لەئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر شانە نوستوەکانی داعش بەردەوامدەبێت".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "هێشتا هەڕەشەی داعش لەناوچەکەدا ماوە، بەڵام هەموو هه‌وڵێکی خۆیان بۆ ڕێگری‌کردن لەخۆڕێکخستنەوەو گەڕانەوەی ئەو گروپە دەدەن، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌سه‌ده ئێستا هێزى ژماره یه‌كه له‌ناوچه‌كه بۆ تێكشكاندنى هه‌ر مه‌ترسییه‌كى داعش".
زیاتر له‌باره‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)وه وتویه‌تى، "دوای 10 ساڵ لەکارکردنمان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده، ئێستا نه‌ك ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا، هه‌موو جیهان شاهیدى قاره‌مانى ئه‌و هێزه‌ن لەڕوبەڕوبوونەوەی داعش، بۆیه هیچكات ئه‌مریكا ده‌ستبه‌ردارى هه‌سه‌ده نابێت‌و له‌ئێستاو داهاتوى سوریاش، پارێزگاریی له‌ڕۆڵ‌و پێگه‌ى گرنگیان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌م هێزه توانیویه‌تى قاعیده‌و دواتریش داعش تێكبشكێنێت له‌سوریا".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیه كه ناوى ئاشكرانه‌كراوه باسى له‌وه‌كردوه، "تائێستا وه‌ك ئه‌مریكا لەڕۆڵی ئەحمەد شەرع سەرۆکی نوێی سوریا لەڕوبەڕوبونەوەی داعش ڕازین‌و کارە ڕاستەکە دەکات، هه‌وڵەکانی سوریا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانمان به‌تایبه‌ت مه‌به‌ستمان هه‌سه‌ده‌یه، بۆ لەناوبردنی داعش بەرزدەنرخێنین، بەڵام لەچاودێریکردنی حکومەتی نوێی سوریا بەردەوامدەبین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه سەرەتای ئەم هەفتەیە، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگه‌یاندبوو، لەچەند هەفتەی ڕابردودا بەلایەنی کەم 500 سەربازیان لەسوریا کشاندوەتەوەو ژمارەیەک بنکەی سەربازییشیان داخستوەو ڕادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)یان کردوەتەوە.