وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان خەریکی بەقاچاغ بردنی نەوتە".
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند لە ڕووی یاساییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبەرپرسیار دەزانن لەبەردەوامبوونی بەقاچاخبردنی نەوت لەهەرێمەوە بۆ دەرەوەی سنوور.
وەزارەتەکە دەڵێت "مافی خۆمانە هەموو ڕێکارێکی یاسایی لەو بارەیەوە لەدژی ئەم بەقاچاغ بردنەی نەوت بگرینەبەر".
دەشڵێت "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسا کارپێکراوەکان، لەوانەش یاسای بودجەی گشتی، کە حکومەتی هەرێمى کوردستان پابەند دەکات بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانییەوە بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی".
وەزارەتەکە جرغت لەوە دەکات کە "پابەند نەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەستوور و یاساوە بووەتە هۆی کێشە بۆ هەناردەی نەوتی عێراق و زیانی بە خەزێنەی گشتی گەیاندووەو دەڵێت "بەدواداچوون بۆ ئەو زانیارییانە دەکەین، کە ئاماژە بە بەردەوامیی قاچاغی نەوت لەهەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق دەکەن و حکومەتی هەرێم لەو رووەوە بە بەرپرسیار دەزانن".