ژنانی باشووری کوردستان لە سەرکەوتنەکانیان بەردەوامن بە مەبەستی گەیشتن بە خەونەکانیان لەو چوارچێوەیەشدا، ژنێکی سلێمانی لە لایەن ناشناڵ جیوگرافیکەوە خەڵاتی (Wayfinder)ـی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێبەخشرا.
ئاوێنە: هانا ڕەزا لە رێکخراوی -پڵنگانی بێسنوور، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی وەرگرتنی خەڵاتێک پەیامێکی بڵاوکردەوە، هانا ڕەزا وەک ژنێکی سلێمانی لە لایەن ناشناڵ جیوگرافیکەوە خەڵاتی (Wayfinder)ـی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێبەخشرا، كە خەڵاتەکە تایبەتە بەو کەسانەی ڕۆڵیان هەبووە لە پاراستنی ژینگە و ئاژەڵە کێوییەکان.دا
وتیشی: ئەمە تەنها خەڵاتێک نییە بۆ من، بەڵکو بەدیهێنانی خەونێکی ژیانمە، کە بە پەرۆشەوە بەردەوام کارم بۆ کردووە.
هاوكات، خەڵاتی (Wayfinder) ـی ناشناڵ جیوگرافیکی خەڵاتێکی جیهانیە و دەدریتە ئەو كەسانەی، کە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پاراستن و دۆزینەوەی ئاژەڵە کێوییەکان.
جێگای ئاماژەیە، رێکخراوی (پڵنگانی بێسنوور) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کاریگەریی هەبووە و کارەکانیان بووەتە سەرچاوەیەک بۆ میدیا و رێکخراوەکانی جیهان لە بواری ژینگەدا.