ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
  2025-06-06       241       

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ١٠ کەس و ٢٧ دامەزراوەی پەیوەست بە ئێران سەپاند، کە بە لایەنی کەمەوە دوو کۆمپانیای تێدایە کە پەیوەستن بە کۆمپانیای تانکەری نیشتیمانی ئێرانییەوە هەیە.

ئاوێنە: ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەبارەت بە سەپاندنی سزای نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێران و ئەو کۆمپانیایانەی پەیوەستن بە ئێرانەوە، زانیاری ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسەکە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، سزای نوێی بەسەر ١٠ کەس و ٢٧ دامەزراوەی پەیوەست بە ئێرانەوە سەپاندووە.

هەروەها ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە، لەنێو ئەم سزا نوێیەدا، هەردوو کۆمپانیا ” Ace Petrochem FZEو Moderate General Trading LLC” کە لە ئیمارات تۆمارکراون  و پەیوەندییان بە کۆمپانیای تانکەری نیشتیمانی ئێرانەوە هەیە، سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم سزایانە لە کاتێکدا، ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران لە دانووستاندان و تا ئێستا بە نێوەندگریی عومان پێنج گەڕی دانووستانیان ئەنجامداوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×