سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ناوچەی سەوز بەتەواوەتی داخراوە و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیش داوا لە خۆپیشاندەران دەکەن بەخێرایی بکشێنەوە.
ئاوێنه: ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، هێزە ئەمنییەکان بەناچاری سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان داخستووە.
لایخۆیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەکرد، داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین بەخێرایی ناوچەی سەوز جێبهێڵن و داوای خۆڕێکخستنەوە و مامەڵەی برایانە دەکات تا هیچ پێکدادانێک ڕوونەدات و خوێن نەڕژێت.
باسی لەوەش کرد، “هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارێتی خۆی دووپاتدەکاتەوە لە پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان و نێردە نێودەوڵەتییەکان و موڵکە گشتی و تایبەتەکان”.
لە ئێستادا لایەنگرانی ڕەوتی سەدر گەمارۆی کۆشکی کۆمارییان داوە و پاشکۆی سەربازی نێردە دیبلۆماسیەکان کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.