رێواز فایەق رەتیدەكاتەوە لەبارەی كۆبونەوەكەی لەگەڵ مەسعود بارزانی هیچ لێدوانێكی دابێت
  2022-09-22       699       

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رەتیكردەوە، رێواز فایەق لەبارەی كۆبونەوەكەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، لێدوانی بۆ هیچ دەزگایەكی راگەیاندن دابێت.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، رێواز فائق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، لێدوانى بۆ هیچ ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندن نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆبونەوەكەی لەگەڵ مەسعود بارزانی.

وتوشیەتی"ئه‌وه‌ى به‌ فه‌رمى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ سایتى فه‌رمى په‌رله‌مان ته‌نیا ڕاگه‌یه‌ندراومانه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى ٢٠٢٢/٩/٢١، بۆیه‌ داوا له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین پابه‌ندى یاسا و ئیتیكى ڕۆژنامه‌وانى بن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لێدوانێك لە میدیاكان بەناوی رێواز فایەق بڵاوكرایەوە كە وتویەتی"لەگەڵ مەسعود بارزانى ڕێککەوتین نوسینەوەى دەستور بە هەماهەنگى بێت و...دانیشتنەکانى پەرلەمان بەردەوام دەبن و ئەم خولەى پەرلەمان درێژدەکرێتەوە."

دوێنێ چوارشه‌ممە ٢٠٢٢/٩/٢١، رێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لە سەڵاحەدین، سەردانی مه‌سعود بارزانی، سەرۆكی پارتی کرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان "له‌ دیدارەکەدا، هەردولا باسیان لە پرسی نوسینەوەی ڕەشنوسی دەستوری هەرێمی کوردستان و ئامادەکردنی بۆ ڕاپرسی کردو جەختیان لەسەر پێویستیی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و کۆدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نوسینەوەی ڕەشنوسی دەستور کردەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×