لیستێكی تری ناوی زیندانیانی سیاسی راگەیەندرا كە موچەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەكرێت
  2022-09-25       700       

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەمڕۆ یەكشەممە، لیستێکی تری زیندانییانی سیاسی راگەیاند، کە موچە (منحە)ی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان  ژمارە (١٤١١)، لەرێکەوتی ٢٥/٩/٢٠٢٢ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٩٢٦) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ موچەی تریان نییەو بەپێی یاسای چاکسازی وردبینی و پێداچونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی هاتنی موچەی مانگی (١٠)ی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.

وەزارەتەكە داواشی لەو 926 كەسە كردوە كە ناویان لە لیستەكەدایە، رەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردوە، يان پيويستيان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتوەو موچەى تريان هەيه لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كە منحەى زيندانى سياسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×