كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە
  2022-10-07       366       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە) بڵاوكردەوەو دەڵێت، سبەی پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ  دەبێت لەگەڵ بونی پەڵەهەوری جیاجیاو پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

كەشناسی پێشبینی كردوە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە بن: ھەولێر: 39، سلێمانی: 39، دھۆک: 38، کەرکوک: 41، ھەڵەبجە: 39، سۆران: 36، گەرمیان: 43 پلە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت  و پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، کەمێک نزم دەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 39، سلێمانی: 38، دھۆک: 37، کەرکوک: 41، ھەڵەبجە: 39، سۆران: 35، گەرمیان: 41 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×