مه‌سرور بارزانی داوا ده‌كات كاندیدی سه‌رۆككۆمار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكرێت
  2022-10-08       651       

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی پرسی كاندیدی سه‌رۆككۆماری عێراق‌، پێشنیار ده‌كا له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

ئاوێنە: مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، له‌میانی کۆنفرانسی (پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) و له‌ وه‌ڵامی پرسیاری چه‌ند به‌شداربویه‌كدا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار رایگه‌یاند"بوه‌ته‌ عورف و زۆرینه‌ی شیعه‌ سه‌رۆك وه‌زیران كاندید ده‌كا و زۆرینه‌ی سوننه‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستینشان ده‌كا، لێره‌دا داواكارییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرینه‌ی كورد ده‌بێ كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشان بكا، به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕابردوتر، ئه‌م عورفه‌ شكاو له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ كورد، زۆرینه‌یه‌كی تری شیعه‌ هه‌ڵبژاردنیان كردو سه‌رۆك كۆمارێكیان دیاری كرد."

وتیشی"ئێسته‌‌ پێویسته‌ ڕێز له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بگیرێ، لایه‌نی سه‌ركه‌وتوی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان كێیه‌، ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كاندیدی سه‌رۆك كۆمار پێشنیار بكا، به‌ڵام ئێمه‌ داوامان كردوه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كاندیدی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌م شوێنه‌ په‌رله‌مانه‌، كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا، له‌ په‌رله‌مان با كاندیده‌كان بخرێنه‌ڕو، كێ زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ ده‌ست هێنا، با ببێته‌ كاندیدی یه‌كگرتوی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وكاته‌ په‌رله‌مانی عێراقیش ڕێز له‌ خه‌ڵكی كوردستان بگرێ و ئه‌و كاندیده‌ هه‌ڵبژێرێ."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×