وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم به‌نوسراوى فه‌رمى ئاشكرایده‌كات، "مامەڵەى نوسراوى کاغەز بۆ خەرجى وەزارەتەکان نامێنێت‌و سه‌رجه‌میان بەئەلیکترۆنى دەکرێن".
وه‌زاره‌تى دارایی له‌نوسراوێكدا ئاشكرایكردوه، به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین‌و خێراكردنى كاروبارى فه‌رمانگه‌كان له‌سه‌ر سیستمى به‌ڕێوه‌بردنى دارایی كوردستان بڕیاردرا، داواكاریی خه‌رجى ته‌نها به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى دارایی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ژمێركارى ده‌كرێت‌و پێویست ناكات هیچ كاغه‌زێك له‌لایه‌ن دیوانى وه‌زاره‌ته‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ژمێركارى بنێردرێت.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كه واژۆى ئاوات جه‌ناب نورى وه‌زیرى له‌سه‌ره ئه‌وه‌ش هاتوه، "نوسراوى فه‌رمى داواكارى واژۆكراو له‌لایه‌ن وه‌زیرو بڕیارده‌رانى وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌ر سیستمى KFMS سكان‌و هاوپێچ بكرێ‌و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانیش كه به‌پێى یاسا‌و ڕێنماییه‌كان داواكراون ده‌بێت له‌گه‌ڵ داواكاریی خه‌رجیه‌كه له‌سه‌ر سیستمى ناوبراو سكان‌و هاوپێچ بكرێن.