پارتی ئامادەیە رێبەر ئەحمەد لە كاندیدی سەرۆك كۆمار بكشێنێتەوە
  2022-10-12       786       

كوتلەی دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشوازی لەدەستپێشخەرییەكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد لەبارەی كشاندنەوەی كاندیدی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق.

ئاوێنە: راگەیەنراوێكدا كوتلەی دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، پێشوازی لە دەستپێشخەری پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی و كشاندنەوەی (رێبەر ئەحمەد) كاندیدی سەرۆك كۆماری عیراق و پشتیوانیكردن لە لەتیف رەشید وەك كاندیدی هاوبەشی ناو ماڵی كوردی.

كوتلەی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم دەستپێشخەریە دانانی بەرژەوەندی گشتیە لەشوێنی بەرژەوەندی حزبی تا تەوافوقی نیشتمانی و شایستە دەستورییەكان بەدەستبهێنێت لەپێشیانەوە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا كە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 13-10 ئەنجام بدرێت.

كوتلەی دەوڵەتی یاسا داوای كردوە هەموو هاوڕابن لەگەڵیاندا، چونكە تەنها رێگەیە بۆ كۆتاییهێنان بە چەقبەستویی سیاسی كە پێكهێنانی حكومەتی دواخستوەو وڵاتی خستۆتە بەردەم لادانێكی مەترسیدارەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×