شارەوانی سلێمانی لەبارەی دەركردنی فەرمانی دەستلەكاركێشان بۆ 20 ئەندازیار رونكردنەوە دەدات
  2022-10-19       624       

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەبارەی دەركردنی فەرمانی دەستلەكاركێشان بۆ 20 ئەندازیار لە پەیوەست بە دۆسیەی زەوی و زار، رایگەیاند، تەنها رێکارێکی کارگێڕیی ئاساییان بەرامبەر کراوە، ئەوەش بەهۆی راگرتنیانەوە لەلایەن دادگاوە.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئەمشەو چوارشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، "نوسراوێکی شارەوانیمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەیەکی نادروست لێکدانەوەی بۆ کراوە گوایا شارەوانیمان کۆمەڵێک ئەندازیاری دەرکردبێت یان دەستیان لەکار پێ کێشابنەوە یان خۆیان دەستیان لە کار کێشابێتەوە."

وتوشیەتی"ئەو ئەندازیارە بەڕێزانە تەنها رێکارێکی کارگێڕیی ئاساییان بەرامبەر کراوە، ئەوەش بە دەستکێشانەوەیان لە کارکردن (سحب الید) بەهۆی راگرتنیانەوە لەلایەن دادگاوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بۆیە لەم بارەدا پاڵپشت بە (ماددەی ١٦) لە یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی (ژمارە ١٤ ساڵی ١٩٩١ هەموارکراو) دەستکێشانەوەیان بۆ دەکرێت و هەمو کەسێکیش بێتاوانە هەتا تاوانێکی لەسەر دەسەلمێت."

دەقی رونكردنەوەكە:  

رونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە:

نوسراوێکی شارەوانیمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەیەکی نادروست لێکدانەوەی بۆ کراوە گوایا شارەوانیمان کۆمەڵێک ئەندازیاری دەرکردبێت یان دەستیان لەکار پێ کێشابنەوە یان خۆیان دەستیان لە کار کێشابێتەوە لەکاتێکدا ئەو ئەندازیارە بەڕێزانە تەنها رێکارێکی کارگێڕیی ئاساییان بەرامبەر کراوە، ئەوەش بە دەستکێشانەوەیان لە کارکردن (سحب الید) بەهۆی راگرتنیانەوە لەلایەن دادگاوە، بۆیە لەم بارەدا پاڵپشت بە (ماددەی ١٦) لە یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی (ژمارە ١٤ ساڵی ١٩٩١ هەموارکراو) دەستکێشانەوەیان بۆ دەکرێت و هەمو کەسێکیش بێتاوانە هەتا تاوانێکی لەسەر دەسەلمێت.

لەگەڵ رێزی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×