وێنە..دو كەس لە روداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر گیانیان لەدەستدا
  2022-10-19       450       

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە، لە روداوێكی پێكدادانی نێوان دو ئۆتۆمبێلدا لە شەقامی 120 مەتری، دو كەس گیانیان لەدەستداو كەسێكی دیكەش بەسەختی بریندارە. دەشڵێت، یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كە شۆفێرەكەی "سەرخۆش" بوە كۆنترۆڵی لەدەستداوەو چۆتە رێڕەوی بەرامبەرو لەوێ خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكەی دیكەدا.

ئاوێنە: فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا وتی"کاتژمێر 9ی ئەمشەو، لەسەر شەقامی خەدەمی 120 مەتری، هیۆندایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستداو چوە ڕێڕەوی بەرامبەر و لەوێ خۆی کێشا بە تاکسییەکی نیساندا، کە ئەندامانی یەک خێزانی تێدابو و پێکدادانەکە روبەڕو بو."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بەداخەوە لەدەرەنجامی خۆپیاکێشانەکە دو کەس گیانیان لەدەستداو کەسێکی تریش بەسەختی زامداربو کە سەرجەمیان شوفێرو سەرنشینی تاکسییەکە بون."

بەقسەی فازڵ حاجی "لەکاتی لێکۆڵینەوەو پشکنینی هیۆنداکە دەرکەوت کە شوفێرەکە بڕێکی زۆری ماددەی سەرخۆشکەری خواردبوەوە، کە ئەمەش وایکردبو لێخوڕینەکەی بەبێئاگایی بێت."

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×