ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هەردوو کەسی یەکەمی کۆمەڵەو پەژاک کۆبوونەوەو جەختیان لەکاری هاوبەشکردەوە لەداهاتوودا
  2022-10-25       684       


هەردوو سکرتێری کۆمەڵە(سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیسستی ئێران)  و هاوسەرۆکی پارتی ژیانی کوردستان (پەژاک) دوای چەندین جار دانیشتن و گفتوگۆ و لێک تێگەیشتن بە میوانداری کەسایەتییەکی سەربەخۆ کۆبوونەوەو باسیان لەهاوکاریکردنی یەکتری و کاری هاوبەش کردەوە لەقۆناغەکانی داهاتوودا.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا باس لەوەکراوە کە لەلەو کۆبونەوەیەدا لە ژێر ڕۆشنایی و سەرهەڵدانی خەڵکی ڕۆژهەڵات و هەموو گەلانی ئێران بەدوای مەرگی بە ئازار و هەژێنەری ژینا ئەمینی  و بەدوایدا سەرهەڵدان لە سەرتاسەری ئێران و کوردستان، هەر دوو لا پێداگریان کرد لە بەگوڕکردن و پشتیوانی هەرچی زۆرتری ئەم شۆڕشە و تێکۆشان بۆ بەردەوامی و بە ئەنجام گەیاندنی هەتا لەناوبردنی حکومەتی دیکتاتۆر و گەل کوژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

هەربەپێی ڕاگەیەندراوەکە: لە ژێر دروشمی "ژن ژیان ئازادی"، هاوڕا بوون لە پێناو سەرکەوتنی ئەم شۆڕشە و پێشگرتن لە بەلاڕێدا بردنی، دەستی هاوکاری و لێک نزیکبوونەوە بۆ یەکتر درێژ بکەن و لە ئێستا و دواڕۆژی نەمانی دەسەڵاتی ولایەتی فقیە لە ئێران لە بوارەکانی ڕاگەیاندن، لوجێستێک، پەروەردە و تەنانەت سەربازیی لە یارمەتیدان بە یەکتر کۆتایی نەکەن و کار بکرێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو حیزب و ڕێکخراو وهەموو کەسایەتییە سەربەخۆکان بەرەیەکی چەپی کوردستانیش پێک بێنن و کار بو لەشکری یەکگرتووی سەربازیی لە نهایەتی خۆیدا بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×