سێ په‌رله‌مانتاری دیكه راگه‌یه‌نراوێكیان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی دكتۆر كازم فاروق، سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان بلاوكرده‌وه و ده‌ڵێن، لە دۆخێکی تەندروستی خراپدایە.
ئاوێنە: حەمە ساڵح، ئەبوبەکر هەڵەدنی، عومەر گوڵپی، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، رایانگه‌یاندووه، ٧٢ کاتژمێر بۆ یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی د.كازم دانرابوو ٢٤ کاتژمێری ئەو ماوەیە تێپەڕیوە، بۆ نوێترین زانیاری لە دۆخی تەندروستی چاوەڕێی وەڵامی بۆردی پزیشکی چاودێری دکتۆر کازمن.
ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێن، بەهۆی نیگەرانی کەسوکاری لە وروژاندنی بابەتی موچە، ئێمە بەدواداچونمان کرد، بزانین ئایا کەس لەبری دکتۆر کازم موچەکەی وەرگرتوە؟
داوای حساباتی بەڕێز دکتۆر کازممان کرد‌و داوامان لە بەشی حسابات کرد زانیاریمان پێبدات، دەرکەوت : لەماوەی ئەم چەند مانگەی کە دۆخی تەندروستی خراپە، نەخۆی و نەهیچ کەسێکی هیچ بڕە پارەیەکی لە ژمارە حسابی دەرنەکردوە.