دوێنێ شه‌و له شاری هه‌ولێر ژنێك به چه‌كوش له سه‌ری مێرده‌كه‌ی ده‌دات و دواتر نه‌وتی پێدا ده‌كات و ده‌یسووتێنێن و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/11/2022، هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "دوێنێ شه‌و 1/11/2022، له گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵان له هه‌ولێر، ژنێك به چه‌كوش له سه‌ری مێرده‌كه‌ی داوه و دواتر بردوویه‌تییه گه‌رماوی ماڵه‌كه‌یان و نه‌وتی پێدا كردووه و سووتاندوویه‌تی، به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه.
هۆگر عه‌زیز، رایشی گه‌یاند، له سه‌ره‌تای رووداوه‌كه وتراوه كه گوایه پیاوه‌كه خۆی سووتاندووه، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه له لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه سوتێندراوه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكراشی كرد، پیاوه‌كه ناوی جه‌واد ئه‌حمه‌ده و به ڕه‌گه‌ز كودره و ته‌مه‌نی 43 ساڵ بووه و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته كه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و ته‌مه‌ن 29 ساڵه ژیانی هاوژینیی پێكهێناوه، به‌ڵام دوێنێ شه‌و به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه ژنه‌كه به‌چه‌كوش له مێرده‌كه‌ی خۆی داوه و دواتر سوتاندوویه‌تی.