ئاری هه‌رسین: ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ ئێمەدا بە پاس هاتوون بۆ كۆنگرە
  2022-11-03       753       


ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، بارزانی وتوویه‌تی، دوای كۆنگرە بەرنامەیەك دادەنرێت بۆ هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان‌و بە دیاریكراوی باسی یەكێتی كرد.

ئاوێنه‌: ئاری هه‌رسین، بۆ كه‌ناڵی ئاسمان رووداو وتی: "بارزانی وتی، دوای كۆنگرە بەرنامەیەك دادەنرێت بۆ هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان‌ و بە دیاریكراوی باسی یەكێتی كرد".

وتیشی: "لیستەكەی بارزانی بۆ سەركردایەتی 130 كەس دەبێت كەم یان زیاتر، لەم لیستە 51 كەس بۆ سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێت".

ئاری هه‌رسین باسی له‌وه‌شكرد: "لە دەرەوەی لیستەكەی بارزانی خەڵكی تریش دەتوانن خۆیان بۆ سەركردایەتی هەڵبژێرن، بەڵام وەكو عەرەب دەڵێ (العاقل یفتهم)". 

ئه‌وه‌شی زیادكرد: "تائێستا ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی 51 كەس لەگەڵ 9 یەدەگ، جارێ نازانین كۆنگرە گۆڕانكاری لەم ژمارانەدا دەكات یاخود نا". 

راشیگه‌یاند: "ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ ئێمەدا بە پاس هاتوون بۆ كۆنگرە، ئەمە ئەوپەڕی دیموكراسییە".  

جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ ئەندامێكی كۆنگرە مۆبایلی پێ نییە.

به‌یانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی دووه‌می2022، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری دهۆك ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد كه‌ زیاتر له‌ هه‌زار ئه‌ندامی كۆنگره‌ به‌شدارن و مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی به‌شدارن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×