سوودانی بریاریدا خەرجییەکانی نوسینگەی سەرۆکوەزیران ببڕێت و 74 هەزار دەرچووی زانکۆ دابمەزرێنێت
  2022-11-09       439       

محەممەد شیاع سوودانی بڕیاریدا بە، دامەزراندنی 74 هەزار دەرچووی زانکۆ. هەروەها بڕی ئەو 70 ملیار دینارەی بۆ خەرجییەکانی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی پێشووتر تەرخانکرابوو ببڕێت و لەبەرامبەردا بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییە تەواونەکراوەکان تەرخان بکرێت.

ئاوێنە:  محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەرجەم فەرمانە دیوانییەکان و پەسەندکردنەکانی پەیوەست بە حکومەتی کاربەرێکەری پێشووی هەڵوەشاندەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕی ئەو 70 ملیار دینارەی بۆ خەرجییەکانی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشوو تەرخانکرابوو، لە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکاندا بەکاردەهێنرێت.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، 74 هەزار دەرچووی زانکۆ بەپێی شارەزاییان لە وەزارەتەکانی عێراق دادەمەزرێن.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوەشکردووە، پێویستە دووبارە بەدواداچوون بۆ پرسی زەوییەکان و بنیادنانی یەکەی نیشتەجێبوونی سەر بەوەزارەتی دارایی بکرێتەوە. هەروەها وەزارەتەکانی دارایی، نیشتەجێبوون، بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و کاروباری گشتی لە ماوەی 74 رۆژدا راسپاردەکانیان سەبارەت بەم پرسە بنێڕنەوە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق.

داواشی لە سەرجەم وەزارەتەکان کرد، جێبەجێکردنی بڕایەرەکانی ئەنجومەنی وەزیران دوا نەکەوێت و دەستەی دادوەری باڵای راسپارد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارە دیوانی و رێککەوتنەکانی دەرچوو لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری پێشووەوە.

راگەیەندراوەکە دەشڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، محەممەد شیاع سودانی بڕیاریدا راسپاردەی پەرلەمان سەبارەت بە پۆستی "جوحی حەمادی" وەک بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بکشێنرێتەوە و لە جێی ئەو "ئیحسان یاسین" ببێتە بەڕێوەبەری نوێی نوسنگەی سەرۆکوەزیران بە جێبەجێکردنی بەندی پێنجەمی ماددەی 80ـی دەستووری عێراقی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×