سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەر پەرلەمانتارێکی پێشووی ھەدەپە سەپێنرا
  2022-11-10       283       

دادگایه‌کی تورکیا سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەر سڕی سورەییا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشوی ھەدەپە سەپاند.
 
ئاوێنه‌: دادگای سزای ئاسڵیەی چوارەمینی ئامەد بە تۆمەتی بانگەشەی سوکایەتی بە حکومەت و دەوڵەت سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەر سڕی سورەییا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" سەپاند.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەو  پەرلەمانتارەی پێشووی ھەدەپە مافی پارێزبەندی لێسەنرایەوە و دەستگیرکرا، بە پاساوی ئەوەی لە وتەکانیدا لەبەردەم دادوەر ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئیدارەی ئەردۆغان جێگەی گومانە و ئەوەش بە سوکایەتی بە سەرۆک کۆمار لەقەڵەمدرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×