قاچاخچییەکی کورد داواکراوى گەورەترین دەزگای رووبەڕووبونەوەى تاوانە لە بەریتانیا
  2022-11-11       589       

قاچاخچییەکی کوردى خەڵکى هەرێمى کوردستان ناسراو بە "دووپشک" دیارترین داواکراوى گەورەترین دەزگای رووبەڕووبونەوەى تاوانە لە بەریتانیا.

ئاوێنە: ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا لەگەڵ هاوکارەکانیان لە بەلجیکا بەدوای سەرۆکی باندێکی گەورەی قاچاخچێتیدا دەگەرێن کە زیاد لە ١٠٠ کەسی لە رێگەی لۆری و بەلەمی بچووکەوە بۆ بەریتانیا گواستووەتەوە.

بەرزان کەمال مەجیدی تەمەن ٣٦ ساڵ کە  ناسراوە بە "دووپشک"، بەهۆى کاری قاچاخچێتی و گواستنەوەی کۆچبەران بە شێوەیەکی نایاسایی دەزگا ئەمنییەکان بە دوایدا دەگەڕێنو ١٠ ساڵ زیندانی بە بێ ئامادەبوونی لە دادگا بەسەردا سەپێنراوەو بێجگە لە زیندانییکردنی دەبێت زیاد لە ٩٠٠ هەزار یۆرۆش وەک قەرەبوو بدات بەو وڵاتە.

ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا باس لەوەش دەکات ئەم کەسانە بەشێوەی تۆڕی نێودەوڵەتی لەنێوان وڵاتانی ئەوروپییدا کار دەکەن و پێویستە هەموو وڵاتان لەپێناو ڕێگرییکردن لەم کارانە کاری هاوبەش و پێکەوەیی ئەنجام بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×