به بڕیاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ئه‌و بەرپرسانەی پارتی لە حكومەت و پەرلەمان كە ئەمڕۆ شەممە، بونە ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه، پێویسته ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن له حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
ئاوێنە: میدیای پارتی لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبەكە بڵاویكردۆتەوە"به بڕیاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبه‌كه، پێویسته ئه‌و به‌رپرسه حكومییانه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌كو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵبژێردران، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن له حكومه‌ت و په‌رله‌مان."
بڕیاره‌كه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئه‌م بەرپرسانەی حكومەت و پەرلەمان دەگرێتەوە:
1. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2. پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی
3. سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
4. زاگرۆس فه‌تاح، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان