سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانى ئه‌مڕۆى ئێران هاته‌ده‌نگ‌و ڕایگه‌یاند، "به‌توندى ئیدانه‌ى په‌لاماره‌كانى ئێران ده‌كه‌م".
ئاوێنه: مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌میانى مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندێكى ئه‌كادیمى له‌هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌راسیمه‌دا، جارێكى تر كۆیه‌و زڕگوێز له‌هه‌رێمى كوردستان كه‌وتنه‌وه به‌ر په‌لامار".
وتیشى:"ئیدانه‌ى ئه‌م ده‌ستدرێژیه ده‌كه‌ین‌و پێمانوایه ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕى به‌زاندن‌و پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستانه، بۆیه هیواى چاكبونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم".
به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران دیمو‌كراتى له‌شارى كۆیه له‌سنورى هه‌ولێرو گوندى كۆمه‌ڵه‌كانى له‌زڕگوێزى شارى سلێمانى بۆردومانكردو ژماره‌یه‌كى زۆر قوربانیش هه‌یه.