ئه‌مڕۆ بۆ جارى دوه‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌وێت‌و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش ئاشكرایده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى بارزانى، بۆ ته‌واوكردنى سه‌ردانه‌كه‌ى پێشویه‌تى.
ئاوێنە: ڕۆژى 22ى ئه‌م مانگه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم گه‌یشته به‌غداو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و سه‌رۆك وه‌زیران‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و به‌رپرسانی باڵای دیكه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا.
به‌یانى ئه‌مڕۆش سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ بەسەردانێکی یەک ڕۆژە جارێکی دیکە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ تەواوکردنی سەردانەکەی پێشوی، ده‌چێته‌وه بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆده‌بێتەوە.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی عێراق دۆخی وڵات‌و په‌یوه‌ندیی‌و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداو گفتوگۆ‌و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی‌و چه‌ند پرسێكی دیكه، تاووتوێده‌كات.