ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق
  2022-11-30       426       

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەردو لیژنەی باڵای "حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ" لە بەغدا کۆبونەوەو "گفتوگۆیان لە بارەی چەند دۆسییەک کرد بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردولا لە چوارچێوەی دەستور."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، "‎هەردو لا جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی ئەم قۆناغە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی هاوبەش لە چوارچێوەی دەستورو کارنامەی منهاجی وەزاری کە لایەنە سیاسەکانی پێکهێنەری حکومەتی نوێ لەسەری ڕێکەوتن و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسەندکراوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"‎لە کۆبونەوەکەدا، پرسی بودجە، نەوت، چاودێری دارایی و دەروازە سنورییەکان وەک تەوەری سەرەکی گفتوگۆکران."

حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە "‎کۆبونەوەکانی نێوان ھەردولا بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی دۆسییەکان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×