پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
  2022-12-02       464       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و سبەینێش ئەگەری نمەبارانێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی هەولێرو دهۆك هەیەو پلەكانی گەرماش بەچەند پلەیەك نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵەهەورو نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە، سبەی شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی هەولێرو دهۆک   .

بەپێی پێشبینی كەشناسی هەریم سبەینێ پلەكانی گەرما بەنزیكەی 1 تا 2 پلە لەچاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، نزم دەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 18، سلێمانی: 17، دھۆک: 15، کەرکوک: 20، ھەڵەبجە: 17، سۆران: 14، گەرمیان: 20 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×