ئه‌نجومه‌نی باڵای مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، گۆڕانكاری له پێدانی كاره‌بای مۆلیده دێت و له‌مه‌ودوا دو كاتژمێر به‌یانیان له‌گه‌ڵ كاتژمێر 1:00ی نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 1:00ی شه‌و كاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان.
ئاوێنە: ئه‌نجومه‌نی باڵای مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن مۆلیده‌كانی سنوری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، به‌رنامه‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12) گۆڕانكاری تێداكرا، به‌جۆرێك به‌یانیان له كاتژمێر 6:30 خوله‌ك تاوه‌كو 8:30 خوله‌ك، هه‌روه‌ها نیوه‌ڕوان له كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 1:00 ی كاره‌بای مۆلیده ده‌درێته هاوڵاتیان.
ڕۆژانی هه‌ینی كاتژمێر 10:00 به‌یانی بۆ كاتژمێر 1:00 ی شه‌و كاره‌بای مۆلیده ده‌درێته هاوڵاتیان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ته‌نها ڕۆژانی هه‌ینی كاتژمێر 10:00 به‌یانی بۆ كاتژمێر 1:00 ی شه‌و كاره‌بای مۆلیده ده‌درێته هاوڵاتیان، له‌ئه‌مڕۆشه‌وه كار به‌م خشته‌یه ده‌كرێت له‌سه‌رجه‌م مۆلیده‌كانی سنوری هه‌ر شه‌ش شاره‌وانی هه‌ولێر.